ئەگەر هیچ بیانوویەک نەهێندرێتە پێش سبەینێ چوار لە دەستگیرکراوانی شیلادزێ ئازاد دەکرێن

بەشدار حەسەن
عەلی حەمەسەعید_SNN
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەى دەستگیرکراوانى بادینان ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر هیچ بیانوویەک نەیەت پێش ئەوا بەپێی ئەوسزایەی بۆیان دیاریکراوە، دەبێت سبەی دووشەممە 12/12/2022 چوار لە زیندانیکراوانى شیلادزی ئازاد بکرێن.
بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو سزایەی بەسەر دەستگیرکراوانی شیلادزێ سەپێندراوە، وابڕیارە سبەی دووشەمە 12/1/2022 چوار لە زیندانیکراوانی شیلادزێ ئازاد بکرێن، ئەوەش دوای تەواوبوونی ماوەی یاسایی زیندانیکردنەکەیان. لە زیندان ئازاد بکرێن و دەگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچەندە وابڕیاربوو کە ئەمڕۆ ئەو چوار زیندانیکراوەی شیلادزێ ئازاد بکرێن، بەڵام بەبیانووی هەبوونی هەڵەیەک لەناوى یەکێک لە زیندانیکراوەکان لەکاتی تایپکردندا، پرۆسەی ئازادکردنیان دواخرا بۆ سبەی دووشەمە.
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، هیوادارین سبەینێش هیچ بیانوویەک بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانیکراوانە دروستنەبێت کە بریتین لە هەریەکە لە (یوسف شەریف، مەحمود ناجی، کۆڤان تارق، نێچیروان بەدیع).
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









