“ناردنی 400 ملیار دینارەكە بەهەوڵی تیمی یەكێتی بووە و ناكرێت ئەندامانی پارتی خۆیان بكەن بەخاوەنی”

0
355

SNN-عەلی حەمە سەعید

لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە بەغدا ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەكە لەسەر ڕێكکەوتنی ماوەی ڕابردووی تیمی یەكێتی و سەردانەكانی ( بافل جەلال تاڵەبانی) و (قوباد تاڵەبانی) بووە بۆ بەغداد و ڕێككەوتنیان لەگەڵ لایەنەكانی پێكهێنەری ئەم كابینەیەی حكومەتی عێراق، بۆیە ناكرێت ئەندامانی پارتی خۆیان بكەن بەخاوەنی ئەو بەدەستكەوتە.

ڕابیحە حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتی نیشتمانی كوردستان لە بەغدا بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی ناردنی ئەو 400 ملیارە لەسەر بنەمای ئەو ڕێككەوتنەیە كە لەماوەكانی ڕابردوودا شاندی باڵای یەكێتی و سەرۆكی یەكێتی ( بافل جەلال تاڵەبانی) و
( قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی وەفدی دانوستكاری حكومەتی هەرێم و هەروەها تیمی یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ حكومەتی عێراق ئەنجامیداوە بۆیە پێویست ناكات لەلایەن ئەندامانی پارتییەوە بیكەن بەدەستكەوتی حزبی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەی ڕابردوودا و ئێستاش یەكێتی نیشتیمانی كوردستان هەمیشە لەپێناو دابینكردنی ماف و داوا ڕەواكانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان كاری كردووە، وەك چۆن پێش پێكهێنانی حكومەتی عێراق، (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی چەندین كۆبوونەوە و دیداری لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان ئەنجامدا بۆ ئەوەی حكومەتێك پێكبهێنرێت خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵك بكات، ئەمە ڕاستییەكە ناتوانرێت نكۆڵی لێبكرێت.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە كاتێكدایە كە دوێنێ‌ ( فازل نەبی) بریكاری وەزیری دارایی پێشووی عێراق ئەوەی بە SNN ڕاگەیاند بوو كە سەرجەم ڕێكارەكانی ناردنی ئەو 400 ملیار دینارە پێویستی بە نزیكەی هەفتەیەك دەبێت و پێدەچێت ئەم هەفتەیە ئەو بڕە پارەیە بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و دەبێت لە دابەشكردنی مووچە خەرجبكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this