ساماڵ عەبدولڕەحمان: دەستپێشخەرییەكەی قوباد تاڵەبانی هەنگاوێكی بوێرانە بوو

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ماڵپەڕی شەفافیەت-ی ڕاگەیاند بە مەبەستی خستەڕووی سەرجەم داهاتەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم جەختلەوەدەكاتەوە كە ئەو دەستپێشخەرییەی قوباد تاڵەبانی هەموو ئەو گومان و چەواشەكارییانەی لەسەر داهاتی سلێمانی دروستدەكران رەتدەكاتەوە و زۆریش گرنگە ئەم پرۆژەیە گشتگیر بكرێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: ڕاگەیاندنی ماڵپەڕی شەفافیەت لەلایەن ( قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەم كاتەدا كە هێرشێكی ناڕەوا لەسەر سلێمانی هەیە و گومان لەسەر داهاتەكانی ئەم سنورە دروستكراوە، كارێكی زۆر گرنگ و هەنگاوێكی زۆر بوێرانە بوو، چونكە ئەم كارەی جێگری سەرۆكی حكومەت هەموو ئەو گومان و چەواشەكارییانەی لەسەر داهاتی سلێمانی دروستكرابوون ڕەتدەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرچەندە پێشتریش داهاتەكانی سنوری سلێمانی لە گومرگ و خاڵە سنورییەكان و داهاتەكانی دیكەی ناوخۆ هەر شەفاف بوون، بەڵام لە ئێستادا لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕەوە هاووڵاتییان دەتوانن وردتر كۆی سەرجەم داهاتەكان بزانن، خۆشبەختانەش داهاتەكان زۆر بەوردی خراونەتەڕوو هیچ گومانێكیان لای هاووڵاتییان نەهێشتووەتەوە بۆ ئاگاداربوون لە كۆی داهاتەكانی ئەم سنورە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پرۆژەیە ئەوەندە گەورەو گرنگە پێویستە تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی بچوك نەكرێتەوە، بەڵكو لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم كاری پێبكرێت و هاوكات دامودەزگاكانی دیكەی حكومەتیش بەهەمان شێوە داهاتەكانیان بۆ ڕایگشتی بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی ئەو بەربەستەی لەنێوان هاووڵاتییان و حكومەت هەبووە نەهێڵدرێت و متمانە لەنێوان حكومەت و هاووڵاتی دروست ببێت.
دوێنێ پێنجشەممە ماڵپەڕی شەفافیەت لە لایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمەوە بۆ خستنەڕووی سەرجەم داهاتەکانی پارێزگای سلێمانی راگەیەندرا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









