ساسان عەونی: بە بڕی 502 ملیۆن دینار 14 پرۆژە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار
SNN-
وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 502 ملیۆن و 934 هەزار دینار، بۆ جێبەجێكردنی 14 پرۆژەی خزمەتگوزاری لە بواری پەرەپێدانی تۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ لەگەڵ سێكتەری شارەوانی لە سنووری شاری هەولێر و دەوروبەری و گومەی پرۆژەكانیش لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە و بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.
ساسان عەونی رایگەیاندووە، بەشێكی پرۆژەكان پێكهاتوون لە نۆژەنكردنەوەی شەقام و دروستكردنی كابینە لە پرۆژەی ئیفراز3 و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ڕۆشنبیری، گۆڕینی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی 92/ بەرامبەر پاركی قوتابیان و دانانی تۆڕی ئاو و بەستانی لەگەڵ بیر لە باغمرە شەهاب لە دارەتوو.
هەروەها درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی بەختیاری و گەڕەكی كوێستان و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بیرەكانی هاوكاری و زیلان، قیڕتاوكردنی چەند شەقامێك لە كەسنەزان و نۆژەنكردنەوەی شەقام لە ناوچەی پیشەسازی باكوور، لەگەڵ گۆڕین و دابەزینی تۆڕی لە دارەتوو و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك، لەگەڵ چەند پرۆژەیەكی دیكەی خزمەتگوزاری.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









