بەفەرمی نرخی ئەو 20 هەزاریەكەی نیشتەجێبوونانە دیاریكرا كە دەدرێنە كەمدەرامەتان

محەمەد شوکری
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای تێپەڕبوونی زیاد لە پێنج مانگ بەسەر بڕیاری دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ كەمدەرامەتان و كرێنشینان، وابڕیارە لە دوای هاتنی ساڵی نوێ ناوی ئەو كەسانە ئاشكرا بكرێت كە سودمەند دەبن لەو یەكانە، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانیش ئاشكرای دەكات نرخی هەر مەترێكی دووجا لەو یەكانە لە نێوان 250 تا 350 دۆلار بێت.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان بە SNNی ڕاگەیاند: پرۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم پێشكەوتنی باشی بەخۆیانەوە بینیوە، لەو چوارچێوەیەشدا وابڕیارە كە لەدوای سەری ساڵی نوێ ناوی ئەو كەسانە ئاشكرابكەین كە سودمەند دەبن لە پێدانی ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە كە ژمارەیان 20 هەزار یەكەیە لەو ژمارەیەش پشكی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران شەش هەزار و 800 یەكە و پارێزگای سلێمانی پێنج هەزار و 200 یەكەو پارێزگای دهۆك چوار هەزار و 500 یەكەو؛ پارێزگای هەڵەبجە 440 یەكەو ئیدارەی گەرمیانیش هەزار و 500 یەكەی نیشتەجێبوونیان بەردەكەوێت.
ئاماژەی بەوشكرد، ئەو یەكە نیشتەجێبوونانە لەڕووی ڕووبەرەوە بەسەر سێ جۆردا دابەشدەكرێن كە بریتین لە 80 مەتری 100 مەتری و 120 مەتری، هاوكات نرخی مەترێك دووجا بە نرخی 250 تا 350 دۆلار دەدرێت بە سودمەندوبووان و هاوكات بە قیستی درێژخایەنی 15 ساڵ پارەیان لێوەردەگیرێتەوە.
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لیژنە پێكهێنراوە بۆ ئەوەی كار لەسەر جیاكردنەوەی ناوی ئەو كەسانە بكەن كە بەنیازی وەرگرتنی ئەو یەكە نیشتەجیبوونانەن هاوكات ئەو لیژنانە بەدواداچوون بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە شایەنی وەرگرتنی ئەو یەكانەن، چونكە لە یەك ماڵدا زیاتر لە كەسێك ناوی تۆماركردووە، بۆیە لیژنەكە كار لەسەر جیاكردنەوەی ئەو ناوانە دەكات.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









