پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە کەسێکی کوشتووە و يەکێکی ديکەی بريندار کردووە

SNN
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە کەسێکی کوشتووە و یەکێکی دیکەی بریندار کردووە.
پۆليسی هەولێر لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردەوە: دوای بەدواداچوونێکی چڕ و وورد و چاودێریکردنێکی زۆر هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دوێنێ شەو کاتژمێر 11:30 خولەکی شەو تۆمەتبار (ک. ش. چ.) دەستگير کرا.
راشيگەياند: تۆمەتبارەکە لە ڕێکەوتی 2022/12/17 لە قەزای خەبات هەڵسابوو بەکوشتنی (ڕێباز حەیدەر) و زامدار کردنی (فەرهاد احمد)، خۆی ڕادەستی هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کرد.
ئاماژەی بەوەشکردووە: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسيەکە کرایەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری بکوژ بگیرێتە بەر.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









