چاودێری بازرگانی سلێمانی: نرخی خۆراک و پێداويستييەکان دابەزيوە

خۆراک
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات: ساڵانە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە هاتنی سەری ساڵی نوێ یاخود هەر بۆنەیەكی دیكە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوو لە سلێمانی دەكەن، بۆیە خواست لەسەر هۆتێل و مۆتێلەكانیش زیاد دەكات ئەمە وادەكات نرخی هۆتێل بەڕێژەی لە %10 بەرز ببێتەوە بەڵام ڕیگە نادەیەن ئەو بەرزبوونەوەیە لە سنوور دەربچێت.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلیمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەبۆنی هاتنی ساڵی نوێوە هاتنی گەشتیاران بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی زیادبووە هەرچەندە هێشتا لەسەرەتای هاتنی گەشتیارانین بەو بۆنەیەوە، ئەمەش وادەكات كە خواستێكی زیاتر لەسەر هۆتێل و مۆتێلەكان دروست ببێت و هەركاتێكیش خواست زیاتر بوو بەدڵنیاییەوە نرخیش بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاتێك دەڵێن خواستی زۆر نرخ بەرزدەكاتەوە ئەمە بەو واتایە نایەت كە پێشتر هۆتێلێك شەوێك بە 100 دۆلاربووبێت بەڵام ئێستا بە 500 دۆلار بیدات بە گەشتیاران، ئەمە ڕێگە پێدراو نییە و داوامان لەسەرجەم هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكانیش كردووە كە نرخ هەڵبواسن بۆ ئەوەی گەشتیارانیش بەگوێرەی توانای دارایی خۆیان بچنە ئەو هۆتێلانەی كە خۆیان خواستیان لەسەرە و لەگەڵ توانای داراییاندا گونجاون.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئەوەشی خستەڕوو: تا ئێستاش هیچ بەرزبوونەوەیەك لە نرخی خۆراك و پێداویستیە سەرەكییەكانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان روينەداوە بەڵكوو بە پێچەوانەوە بەهۆی دابەشكردنی بەردەوامی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەلایەن بریكارەكانی خۆراكەوە نرخی پێداویستی خۆراك زۆر دابەزیوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









