لەمساڵدا لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور 191 تۆمەتبار دەستگیركراون

دەستگیرکردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئاماری كاروچالاكییەمانی ئەمساڵی ئاشكراکرد كە لەمساڵدا 191 تۆمەتبار دەستگیركراون و 121 دۆسیەی جیاجیا كراونەتەوە كە 12 دۆسیەیان تایبەت بوون بە تیرۆر، هاوكات بڕی 57 تۆن و 230 كیلۆ خواردن كە لەمەرزی شۆشمێ وە هاوردەكراوە بەهۆی نەشیاوییەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.
موقەدەم ڕێبەن یار ئەحمەد، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور بەSNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ئەمساڵدا 121 پەڕاوی لێكۆلێنەوەی جۆراو جۆر بۆتۆمەتباران كراونەتەوە بەوهۆیشەوە 191 تۆمەتبار دەستگیركراون، لەو ژمارەیەش 10 تۆمەتباریان ڕەگەزنامەی سورییان هەبووە و یەك تۆمەتباریشیان ڕەگەزنامەی ئێرانی هەبووە لەگەڵ ئەوەشدا حەوت تۆمەتباریان لەڕەگەزی مێ بوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەكۆی ئەو 121 دوسیەیە زۆرترین حاڵەتەكانی هەڕەشەكردن و ڕفاندن و ساختەكاری و ساختەكردنی پارەو سەرپێچی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت تۆماركراون، هاوكات هەر لەمساڵدا 12 دۆسیەی تایبەت بەتیرۆر كراونەتەوە كە هەشت تۆمەتبار بەو دۆسیانە دەستگیركراون كە حەوتیان لەڕەگەزی نیر و یەكێكیان لەڕەگەزی مێ ووە و عەرەب بووە.
ئەو ئەفسەرەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەمساڵدا لە سنوورەكەدا دەستگیراوە بەسەر بڕی شەش هەزار پارچەحەبی جۆری ( ریلیف) كە مامەلەكردن پێوەی قەدەغەیە، هاوكات 150 كێس مەشروبی جۆراوجۆر دەستی بەسەرداگیراوە و 20 كیلۆ دەرمانی سروشتیش دەستی بەسەرداگیراوە لەگەڵ ئەوەشدا بڕی 57 تۆن و 230 كیلۆ خواردن كە لەمەرزی شۆشمێ وە هاوردەكراوە بەهۆی نەشیاوییەوە گەڕێندراوەتەوە بۆ وڵاتی ئێران.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









