دواى سه‌رى ساڵ نرخى دۆلار داده‌به‌زێت بۆ 146 هه‌زار دینار

دراوى 100 دۆلارى ئه‌مریكى | فۆتۆ: Dennis Hallinan / Alamy
SNN
مامۆستایه‌كى زانكۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار كاتییه‌وه و ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌رى هه‌یه له‌دواى سه‌رى ساڵ نرخى 100 دۆلار دابه‌زێت بۆ 146 هه‌زار دینار”.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر دینارى عێراقى به‌رده‌وام به‌رزده‌بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ى كانونى یه‌كه‌م، 100 دۆلار 155هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند.
د. نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندى، شاره‌زاى بوارى ئابوورى و مامۆستاى زانكۆ له‌میانى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند، “داوا له هاووڵاتیيان ده‌كه‌م به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره و سامانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار، چونكه ئه‌مه كاتییه”.
له‌باره‌ى پێشبینیه‌كانیان بۆ نرخى دۆلار د. نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “نرخى دۆلار له‌وانه‌یه بگاته 156 هه‌زار دینار، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ئه‌گه‌رى هه‌یه كه دواى سه‌رى ساڵ نرخى 100 دۆلار دابه‌زێت بۆ 146”.
ئه‌و پسپۆڕه ئابوورییه داوا له هاووڵاتییان ده‌كات پاره‌كانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ده‌شڵێت: “داوا ده‌كه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى كه داهاتیان سنوورداره و پاره‌یه‌كیان پاشه‌كه‌وت كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌كانیان نه‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى پاره‌یه‌كى دانراویان هه‌یه كه هیچ كارێكیان پێى نییه، ده‌توانن ئێستا دۆلاره‌كانیان بفرۆشن و سوودى لێ ببینن”.
د. نه‌وزاد هه‌مه‌وه‌ندى پێیوایه، “لێدواى سیاسى به‌رپرسان هۆكارى سه‌ره‌كى جێگیرنه‌بوونى نرخى دۆلاره و له هه‌موو كه‌سیش زیاتر هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌نديى سوود له گۆڕ‌انى نرخى دۆلار ده‌بینن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








