“هیچ بڕیارێک نیە و نابێت بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلا”

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، وەک نرخی خەرجکردنی بانکی ناوەندی، هیچ بڕیارێک نیە و نابێت بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلا، ده‌شڵێت: “پێدەچێت ئەم چەند رۆژە بەهای دینار بەمشێوە بمێنێتەوە، تاوەکو حکومەتی عێراق و ئەمریکا رێککەوتن دەکەن”.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “وەک نرخی خەرجکردنی بانکی ناوەندی، هیچ بڕیارێک نیە و نابێت بۆ دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلا، ئێستا رۆژانە نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار دەفرۆشرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا هۆکاری دابەزینی بەهای دینار چیە؟ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، ” بڕی خستەنەڕوو ( فرۆشتنی) دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، ئەم بڕە زۆر زۆر کەمترە لەو دۆلارانەی بۆ کڕینی کاڵا دەبرێتە دەرەوەی عێراقن بۆنمونە، چوارشەمه 86 ملیۆن دۆلار و پێنجشەمه 66 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە. کۆی هەفتەی پێشوو 218 ملیۆن دۆلار، بەشێوەی کاش و 126 ملیۆن دۆلار، بەشێوەی حەواڵە لەلایەن بانکی ناوەندیەوە فرۆشراوە کە بەراوردی بکەین بە چوار مانگ پێش ئێستا بە ئەندازەیەکی بەرچاو کەمیکردوە”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “فشاری ئەمریکا هەیە لەسەر حکومەتی عێراق بۆ کەمی خستنەڕوو، گومانەکانیش پێدەچێت رۆشتنی دۆلار بێت بۆ ئێران”.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح باسى له‌وه‌شكردووه له نووسینه‌كه‌یدا، “پێدەچێت ئەم چەند رۆژە بەهای دینار بەمشێوە بمێنێتەوە، تاوەکو حکومەتی عێراق و ئەمریکا رێککەوتن دەکەن و بڕی خستنەڕوو زیاددەکات. ئەم زیادبوونە پلانی بانکی ناوەندی عێراق نییەو نرخی جێگیری هەر 100 دۆلار دەکاتە 146 هەزار دینار”.
له كۆتایی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى دارایی ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، لە ساڵی نوێ‌دا ئەگەر رێککەوتن بکرێت بۆ خستنەڕووی بڕی دۆلار، ئەگەری ئەوە هەیە نرخ 100 لەنێوان 147 بۆ 150 هەزار دینار جێگیر ببێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








