نوێترین زانیاری لەبارەی دامەزراندنی 11 هەزار دەرچووی بەشە كشتوكاڵییەكان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە دامەزراندنی 11 هەزار دەرچووی بەشە جیاوازەكانی كشتوكاڵ تەواو بوون و لە دوای پشووی سەری ساڵ ئەو دەرچووانە بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی كەرتی تایبەت راهێنان دەكەن و پاشان هەر دەرچوویەك بەگوێرەی پسپۆڕی خۆی دادەمەزرێت.
هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە SNNی ڕاگەیاند: كاروبارەكانی تایبەت بەدامەزراندنی دەرچووانی بەشەجیاوازەكانی كشتوكاڵ لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم بە كۆتا گەیشتوون بڕیارە لە چوارچێوەی یاسای ژمارە 20ی ساڵی 2021 كە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانە 11 هەزار دەرچووی كۆلێژە كشتوكاڵییەكان بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی كەرتی تایبەت راهێنان بكەن و دواتر دابمەزرێن
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ماوەكانی ڕابردوودا فۆڕمی تایبەت بەدامەزراندمان بڵاوكردووەتەوە و زیاتر لە 11 هەزار دەرچووی بەشەكشتوكاڵییەكان لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان لیژنەی تایبەت پێكهاتووە بۆئەوەی وردەكاری بكەن لەو فۆڕمانەی پڕكراونەتەوە چونكە هەندێك كەس پسپۆڕی كشتوكاڵییان نییە و فۆرمیان پڕكردووەتەوە، بۆیە دەبێت فۆڕمەكان وردەكاری بكرێن و جیابكرێنەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەشی خستەڕوو، دوای پشووی سەری ساڵ لەسەر ئاستی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستدەكرێت بە ئەنجامدانی راهێنان و دواتر ئەو كەسانەی كە پسپۆڕییان هەیە بەگوێرەی شارەزاییان بۆ سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكان جیادەكرێنەوە و پاشان لە سەرپەرشتیكردنی كۆمپانیاكانی بواری كشتوكاڵ دادەمەزرێن و بەوجۆرەش هیچ كۆمپانیایەك لەمەودوا ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی كەسانی دیكە بۆ سەرپەرشتی پرۆژە كشتوكاڵییەكان دابمەزرێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
11كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
12كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









