حكومه‌تى ئه‌مریكا به‌كارهێنانى تیكتۆكى له سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ره‌كانى قه‌ده‌غه كرد

ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك | فۆتۆ: Jaap Arriens / Sipa USA
SNN
ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا بڕیاریداوه پرۆژه‌یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى تیكتۆك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌ره‌كانیه‌وه په‌سه‌ند بكات و ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى كانونى یه‌كه‌م، میدیاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر زارى به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه، “پرۆژه‌یاساى قه‌ده‌غه كردنى به‌كارهێنانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك له‌لایه‌ن فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى ئه‌مریكا ده‌نگى پێویستى بۆ كۆكراوه‌ته‌وه و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه”.
رۆژى پێنجشه‌ممه 15ى كانونى یه‌كه‌م، ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا پرۆژه‌یاساى رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانى تیكتۆكى په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كرد.
ناوه‌ڕۆكى پرۆژه‌یاساكه به‌شێوه‌یه‌كه، “له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان به‌كارهێنانى ئه‌پڵیكه‌یشنى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تیكتۆك قه‌ده‌غه ده‌كرێت، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش به‌كارى بهێنێت سزا ده‌درێت”، به‌پێى كه‌ناڵى حوریه‌ى ئه‌مریكى.
هه‌رچه‌نده چه‌ندین جار كۆمپانیاى تیكتۆك ره‌تیكردووه‌ته‌وه، “زانیاریی به‌كارهێنه‌ره‌كانى له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هه‌واڵگرى چین هاوبه‌شى پێكات”، به‌ڵام حكومه‌تى ئه‌مریكا، “ئه‌گه‌رى هه‌واڵگرى كردن به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه به هۆكارى سه‌ره‌كى قه‌ده‌غه‌كردنى تیكتۆك داده‌نێت”.
به‌پێى یاسا پێویسته پرۆژه یاساكه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكاش په‌سه‌ند بكرێت، پاش په‌سه‌ند كردنى، بخرێته به‌رده‌م سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ واژوو كردنى پاشان بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه جارى دووه‌مه كه پرۆژه یاساى قه‌ده‌غه‌كردنى به‌كارهێنانى تیكتۆك له فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كان ده‌چێته ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، جارى یه‌كه‌م نه‌یتوانى ده‌نگى پێویست به‌ده‌ست بهێنێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
17كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
18كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









