شاندێكی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و SNN زانیاری ورد لەسەر ناوەرۆكی سەردانەكە ئاشكرادەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لە داموودەزگاكانی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان شاندێكی باڵا لە حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەو سەردانەدا پرسەكانی ناردنی 400 ملیارەكە و بەشەبودجەی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە و هەروەها بابەتی فرۆشتن و ڕادەستكردنی نەوتی هەرێم یەكلایی بكرێتەوە و بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە بدرێت.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، وابڕیارە كە لەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا بكەن و حكومەتی عێراقیش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ پێشوازی لەو شاندەی هەریم بەو ئامانجەی كە لەسەردانەكەیاندا پرسەكانی تایبەت بە نەوت و بودجە و پرۆژەیاسای بودجە و هەروەها بابەتی ناردنی 400 ملیارەكە یەكلایی بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو شاندەی كە وابڕیارە سەردانی بەغدا بكەن شاندێكی باڵا دەبێت پێكدێن لە هەریەكە لە وەزیرانی دارایی ئابوری و سامانە سرووشتیەكان و پلاندانان وسكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و وتەبێژی حكومەت و سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، هاوكات شاندەكەی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوت و پلاندانان و چەند بەرپرسێكی دیكەی عێراقی كۆدەبنەوە و ئەگەریش هەیە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی گرنگ ئەنجام بدەن.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە، سەردانی ئەمجارەی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەسەردانێكی یەكلاكەرەوە دادەنرێت چونكە حكومەتی عێراقی پەلەیەتی لە ئامادەكردنی پرۆژەیاسایی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 و و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەتایبەت بابەتی فرۆشتنی نەوت و پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









