فەرەیدون نامدار: قوباد تاڵەبانی هاوکارێکی باشمانە بۆ هەناردەکردنی بەرووبوومی ناوخۆیی بۆدەرەوە

عەلی حەمەسەعید-SNN
بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئاماژە بەوەدەكات قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاوکارێکی باشیان بوو کە لەساڵی ڕابردوودا بەرووبوومی ناوخۆیی جوتیاران بەتایبەت هەناردەی دەرەوە بکەن، بەجۆرێک ساڵی ڕابردوو بڕی زیاد لە دوو هەزار تۆن هەناریان هەناردەی وڵاتانی ئاسیاو ئەوروپاكردووە و پێشبینی دەکەن لەمساڵدا هەناردەی بەرووبووم لە %100زیاد بکەن و داهاتێکی زیاتر بەدەستبخەن.
فەرەیدون نامدار، بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی بە SNNی ڕاگەیاند: “لەساڵی ڕابردوودا بڕی زیاد لە دوو هەزار تۆن هەنارمان بۆ وڵاتانی ئیمارات بەریتانیا سوید و چەند ولاتێکی دیكە ئەوروپی ناردووە، هاوكات (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆكی حكومەت پشتگیرییەكی زۆری كردوین بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی جوتیاران بۆ وڵاتانی دەرەوە بەتایبەت بەرهەمی هەنار بۆیە ئەگەر لەم ساڵیشدا هاوكارمان بێت بۆ ناشتنی ئەو دار هەنارانەی كە ناشتومانە، ئێمە لەساڵی داهاتوو دەتوانین بڕی 10 هەزار تۆن هەنار ڕەوانەی دەرەوە بكەین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەساڵی ڕابردوو لە وەرزی کۆکردنەوەو لێکردنەوەی هەنار توانیومانە هەلیكار بۆ حەوت هەزار و 913 كرێكار بڕەخسێنین، هاوكات ئێمە لێرە نرخی كیلۆیەك هەنارمان بە دوو دۆلار فرۆشتووە بەڵام لەوڵاتانی ئەوروپی كیلۆك لەو هەنارە ئێمە بە نزیكی چوار یۆرۆ دەفرۆشرێت.
بەڕێوەبەری كۆمپانیای هەناری كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حکومەت هاوکارمان بێت ئەوا دەتوانین لەمساڵدا بڕی هەناردەی بەروبوومی ناوخۆیی بەتایبەت هەنار بەڕێژەی لە%100زیاد بکەین و ئەوکات داهاتێکی زیاتر بۆ ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە دەستدەخرێت و ژمارەیەکی زیاتری هەلیکاریش بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێندرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









