“نرخى ده‌رمان بۆ 10 هێنده به‌رزده‌بێته‌وه به‌هۆى گرێبه‌ستێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه”

كاروان گه‌زنه‌ى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سه‌وز له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى گرێبه‌ستێكى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستییه‌وه كه ساڵى رابردوو كردویه‌تى له‌سه‌ر ستیكه‌رى ده‌رمان نرخى ده‌رمان به گشتى و نرخى ده‌رمان شێرپه‌نجه به‌تایبه‌تى بۆ 10 هێنده به‌رزده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 3ى كانونى یه‌كه‌م، كاروان گه‌زنه‌یی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ساڵى 2021 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێم گرێبه‌ستێكى نوێى كرد به‌مه‌به‌ستى پێدانى ته‌ندره‌ى ستیكه‌رى سه‌ر ده‌رمان به كۆمپانیاكان، پێنج كۆمپانیا به‌شدارییان كرد كه سیانیان ته‌نیا ناوه‌كانیان جیا بوون و له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك كۆمپانیا بوون، پاشان ته‌نده‌رى ده‌رمانه‌كه درا به گرانترین كۆمپانیایان، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا نرخى ستیكه‌رێك سه‌نت و نیوێك بوو، به‌ڵام درا به كۆمپانیایه‌ك كه نرخى ستیكه‌ره‌كه‌ى چوار سه‌نته”.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌وان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه له‌كاتى خۆیدا كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له به‌روارى 19ى تشرینى دووه‌مى 2021 ئێمه سكاڵامان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه تۆمار كرد، له رۆژى 13ى كانونى یه‌كه‌مى 2021 دادگا بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى ده‌ركرد، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ى بڕیارى دادگا له به‌روارى 26ى حوزه‌یرانى 2022 وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌ستیكرده‌وه به كاركردن به گرێبه‌سته‌كه”.
به وته‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، “كاركردن به‌و گرێبه‌سته ده‌بێته هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان بۆ 10 هێنده”.
كاروان گه‌زنه‌یی له درێژه‌ى قسه‌كانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، “به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ده‌رمان به‌شێوه‌یه‌كى خراپ كارده‌كاته سه‌ر نه‌خۆشانى شێرپه‌نجه، چونكه ده‌رمانه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









