هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شارەکان

نەوتی سپی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا بڕی نزیكەی 19 ملیۆن هەزار لیتر نەوت بەسەر ناوچە شاخاوییەكان دابەشكراوەو کۆتایی بەدابەشکردنی نەوت هاتووە لەناوچە شاخاوییەکان، هاوكات پێویستیان بە 110 ملیۆن نەوت دەبێت بۆ دابەشكردنی لە سەنتەری شارەكان، بەڵام تا ئیستا ئەو بڕە نەوتە بوونی نییە و چاوەڕێی حکومەتی عێراقی دەکەن بۆناردنی نەوت بەڵام پێدەچێت نرخەکەی بۆ160هەزار دینار بەرز بکرێتەوە. هیچ ئەگەرێكیش نییە بۆ دابەشكردنی نەوت، غازی ماڵانیش بەشی پێداویستی هاووڵاتیان ناكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لەبەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمەنوەتییەکانی سلێمانی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان، لە سەنتەری شەرەکان چونکە لەئێستادا هیچ بڕەنەوتێک لەخەزانەکاندا بوونی نییە و ئەو نەوتەی بۆمان دابینکرا لەناوچە شاخاوییەکان دابەشکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا لەناوچە شاخاوییەكان بڕی نزیکەی 19 ملیۆن لیتر نەوت دابەشكراوە کە بۆ هەر بەرمیلێک بڕی 103هەزار و 500دینار لەهاووڵاتیان وەرگیراوە، هاوکات لەچاوەڕوانی حکومەتی عێراقیداین بۆ ناردنی نەوت و دابەشکردنی لەسەنتەری شارەکان، بۆیە ئەگەر حکومەتی هەرێم پاڵپشتی لەنرخەکەی نەکات، ناچارین بە 160 هەزاردینار دابەشی بکەین.
ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی بەرهەمەنەوتییەکانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پێداویستی سنووری پارێزگای سلێمانی بە پارێزگای هەڵەبجەوە بۆ نەوت بریتیە لە 110 ملیۆن لیتر نەوت بۆ ئەوەی لەسەنتەری شارەكانیش دەستبكرێت بەدابەشكردنی نەوت، بەڵام تا ئەم ساتە ئەو بڕە نەوتە لە كۆگاكانی نەوت بوونی نییە و دیاریش نییە كەی ئەو نەوتە دابندەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









