
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئاماژە بەوەدەكات رەزامەندیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستانمان بۆ هەناردەكردنی 200 تۆن دۆشاوی تەماتە هەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپی وتائێستاش دۆشاوی تەماتەمان لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ پێنج وڵاتی ئەوروپی هەناردە كردووە، جەختیش دەكاتەوە كە داوامان لە جووتیارانی شارەزوور و ناوچەكانی دیكەی هەموو كوردستان كردووە تەماتەكانیان بۆ ئێمە بهێنن و خەمی ساخكردنەوەیان نەبێت.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بەSNNی ڕاگەیاند: لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕی 14 تۆن لەبەرهەمی كارگەكەمان لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕەوانەی وڵاتی سوید كردووە، بەوجۆرەش وڵاتی سوید دەبێتە پێنجەم وڵاتی ئەوروپی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا دۆشاوی تەماتەی كوردستانیان بۆ رەوانە كراوە، چونكە هەمان بەرهەممان ڕەوانەی وڵاتانی بەریتانیا، بەلجیكا، ئەڵمانیا، هۆڵەندا كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، رەزامەندیی وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێممان وەرگرتووە بۆ هەناردەكردنی 200 تۆن دۆشاوی تەماتە بۆ وڵاتانی بەریتانیا بەلجیكا هۆڵەندا سوید و ئەڵمانیا، هاوكات پەنابردنی ئێمە بۆ ئەوروپا وەكو شوێنێك بۆ ساخكردنەوەی بەرهەمەكانمان دوای ئەوە دێت لە عێراق نەمانتوانی ببینە دابینكاری سەرەكی دۆشاوی تەماتەی كۆبۆنی خۆراك، چونكە لە عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە ئەو گرێبەستە درایە كۆمپانیایەكی توركی.
بەڕێوەبەری كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستاوە داوامان لە جووتیارانی شارەزوور و ناوچەكانی دیكەی هەموو كوردستان كردووە تەماتەكانیان بۆ ئێمە بهێنن و خەمی ساخكردنەوەیان نەبێت، چونكە كارگەكەی ئێمە دەتوانێت رۆژانە 150 تۆن تەماتە وەربگرێت، بۆیە چاوەڕوانین لە وەرزی نوێی تەماتە بەرهەمی زیاترمان بۆ بێت و گرێبەستێكی پێنج ساڵیمان كردووە بۆ هەناردەكردنی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بۆ ئەوروپا و بەردەوام بەدوای دۆزینەوەی بازاڕی دیكەشدا دەگەڕێین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









