بەشدار حەسەن: يەکێک لە زيندانيانی بادينان لە هەولێر خراوەتە زيندانی تاکە کەسيەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئاماژەبەوەدەكات بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێك بخەنە ڕوو ئیدارەی بەندینخانەی هەولێر دەستگیركراوانی بادینان لێكجیادەكەنەوە و دەیانخەنە زیندانی تاكەكەسییەوە، بەوهۆیەشەوە یەكێك لەو دەستگیركراوانە ماوەی 24 كاتژمێرە مانی لەخواردن گرتووە هۆشداریش دەدرێت لەخراپی هەڵسوكەتكردن لەگەڵیاندا.
بەشدار حەسەن، سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەك لە دەستگیركراوانی شیلادزێ دوای تەواوكردنی ماوەی یاسایی خۆیان لە زیندان ئازادكران، لە ئیستادا هەڵسوكەوتی بەرپرسانی زیندانی هەولێر بەرامبەر بەو دەستگیركراوانەی بادینان كە ئازاد نەكراون خراپتر بووە و بەبێ ئەوەی هیچ هۆكارێك بخەنەڕوو ئەو دەستگیركراوانەی كە ژمارەیان پێنج چالاكوانە لێكجیاكراونەتەوە و هەندێكیان خراونەتە زیندانی تاكەكەسییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بەهۆی ئەوەی ئەیازكەرەم كە یەكێكە لە دەستگیركراوانی بادینان بەبێ هۆ خراوەتە زیندانی تاكەكەسییەوە ماوەی 24 كاتژمێرە مانی لەخواردن گرتووە، هاوكات بەرپرسانی زیندان گرفت بۆ ئێمەی پارێزەران و كەسوكاری ئەو دەستگیركراوانەی بادینانیش دروستدەكەن كە دەمانەوێت سەردانیان بكەین لە زیندان لەڕەوشی تەندروستیان ئاگادار بین.
سەرۆكی تیمی پارێزەرانی دەستگیركراوانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو ئەو دەستگیركراوانەی بادینان كە تا ئێستا ئازاد نەكراون بریتین لە هەریەكە لە ( شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، هەریوان عیسا، گوهدار زێباری و شڤان سەعید) هاوكات ئەگەر هیچ بەرپرسانی زیندان بیانوویەك نەدۆزنەوە ئەوا دەبێت لە 16/3/2023 چوار لەو دەستگیركراوانە ئازاد بكرێن جگە لە ( شێروان شێروانی) كە چەند ڕۆژێك لەدوای ئەوان ئەویش دەبێت ئازاد بكرێت، بەڵام بەگشتی دۆخی ئەو دەستگیركراوان باش نییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
16كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









