وەرگرتنی مووچەی پەرلەمانتاری كێشەی خستووەتە ناو كۆمەڵی دادگەری

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ تەواوبوونی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی كوردستان لە 6/11/2022 چەند فراكسیۆنێكی ناو پەرلەمان بە بیانووی تەواوبوونی ئەم خولەی پەرلەمان بایكۆتی دانیشتنەكانی پەرلەمانیان كردووە، بەڵام دەستبەرداری وەرگرتنی مووچەكانیان نەبوون، هەر لەو چوارچێوەیەشدا فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كێشەی تێكەوتووە و بەشێكیان پێان باش بووە مووچە وەرنەگرن و بەشێكی دیكەشیان لەگەڵ وەرگرتنی مووچەن.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN دوای ئەوەی لەمانگی ڕابردوودا سەرجەم پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری مووچەكانیان وەرگرت و بەخشییانە نەخۆشخانەی هیوا، ئەمە گرفتی لەناو بەشیك لە پەرلەمانتارانی ئەو فراكسیۆنە دروستكردووە بەتایبەت ( عوسمان كانی كوردەیی) یەكێك لەو ئەندامانی ئەو فراكسیۆنە پێی وابووە كە پەرلەمانتار مافی خۆیەتی مووچەكەی وەربگرێت و بۆخۆی بیدات بەهەر كەسێك كە پێویستی بێت یاخود لە پێداویستییەكانی خۆیدا خەرجی بكات.
هەر بەگوێرەی زانيارييەکانی SNN، نیگەرانییەكانی ئەو پەرلەمانتارە گەیشتووەتە ئاستێك كە لە بڕیارەكانی فراكسیۆنەكەی دەربچێت و كۆتایی بە بایكۆتی پەرلەمان بهێنێت و بەشداری لە كۆبوونەوەی لیژنەكانی پەرلەمان بكات، هاوكات خودی ( عەلی باپیر) سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری پەیوەندی بەو پەرلەمانتارەوە كردووە و داوایلێكردووە كە پابەند بێت بە بڕیاری فراكسیۆنەكەیەوە بەڵام هێشتا ئەو بابەتە بە هەڵواسراوی لەنێوان ئەندامانی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری ماوەتەوە ئاخۆ بەدەوام بن لەوەرگرتنی مووچەكانیان یاخود بەیەكجاری وەرگرتنی مووچە ڕەتبكەنەوە یاخود بگەڕێنەوە بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان بایكۆت بشكێنن.
لەسەر ئەو بابەتە، عەبدولستار مەجيد سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بە SNNی راگەياند: راستە ئێمە رای جياوازمان هەبووە لەسەر بابەتی وەرگرتنی مووچەی پەرلەمانتاری بەڵام من قسەی لەبارەوە ناکەم، روونکردنەوەی زياتری نەدا.
دروستبوونی گرفت لەناو فراكسیۆنی كۆمەڵەلی دادگەری لەكاتێكدایە كە بەرلە دووڕۆژ ( جیهاد حەسەن) پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو ئەو پەرلەمانتارانەی ئۆپۆزسیۆن كە بایكۆتی دانیشتنەكانیان كردووە بە زۆریش دەریان بكەین لە پەرلەمان ناڕۆن و هەر دەگەڕێنەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
23 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوێت کوشت
23 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









