سۆران عومەر: ئەوەی لە قازانجی خەڵکە نایکەن ئەوەی لەقازانجی نوخبەی دەسەڵاتە بۆ بەردەوامییان لەناشەفافیەت دا ئەوە دەکەن

سۆران عومەر
SNN-
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەکات کە عێراق ئامادەیە موچەی ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێم بخرێتە سەر بەغدا بەڵام ھەرێم ڕازی نابێت.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، لەسەر خەرجکردنی 150 ملیار دینار پارەی یەدەگی فریاکەوتن لەبودجەی ساڵی 2021 وەزیری دارایی لیستی چۆنێتی خەرجکردنەکەی ناردووە بڕی 141 ملیارو 572 ملیۆن دیناریان خەرجکردوە تەنھا دوو ملیاری بۆ لافاوەکەی شاری ھەولێر ھاتووە.
دەشڵێت:”لەسەر بەشەبودجەی ھەرێم لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات لیژنەیەکی باڵا پێکھێنراوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ شاندی ھەرێم لەپێناو چارەسەری کێشە ھەڵپەسێراوەکان لەگەڵ ھەرێم و دیراسەی بڕیاری دادگای فیدراڵیان کردوە تاکو داخڵی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 ی بکەن”.
سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر ئەوەی کێ پابەند نەبووە بە یاسای بودجەی ساڵی 2021 تاکو بەشەبودجەی ھەرێم بێت، وەزیری دارایی وەڵامی داوەتەوەو بەڵگەنامەی ئەوەی ناردووە کە داوای چییان لەھەرێمی کوردستان کردووە بەڵام ھەرێم ئەنجامی نادات.
ئەو پەرلەمانتارە راشێگەیاندووە، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی 2021 باشترین بڕگەو مادە لەیاساکە بۆ ھەرێمی کوردستان دانراوە، مەرجی جێبەجێکردنەکەشی لەسەر ھەرێم بووە یەکێک لەوانە دیوانی چاودێری عێراق و ھەرێم وردبینی حساباتی نێوان ھەرێم و بەغدا لەساڵی 2004 تاکو 2020 بکەن، ئەو بڕە نەوتەی لەسەر ھەرێم دانراوە بیدات بەسۆمۆ بیفرۆشێ، نیوەی داھاتی ئیتحادی بدەن بەبەغدا، ڕەنگە بڵێن ئەمانە قورسە، ئەگەر گەندەڵی لەم بابەتەدا نەبێت ھیچ قورس نییە، چونکە لەبەرامبەر ئەمەدا ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێم بە مەدەنی و سەربازی دەخرێتەوە سەر عێراق و موچەی مانگانەی بەزەمانەتەوە بۆ دێت، پارەی پرۆژەکانی ھەرێم دێت، پارەی وەبەرھێنان و تەشغیلی وەزارەتەکان دێت، نەوت و بەنزین و غاز وەک پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقی لێ دێت.
“ئەوەش نوسراوی وەزارەتی دارایی ژمارە (26314 لە 28-6-2021) کە ئاڕاستەی ھەرێمی کوردستانی کردووە تاکو ڕاژەی ھەموو فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی بگوازرێتەوە سەر عێراق، ئەمە لەقازانجی خەڵکە نایکەن، ئەوەی لەقازانجی نوخبەی دەسەڵاتە بۆ بەردەوامییان لەناشەفافیەت دا ئەوە دەکەن، ھەمیشەش چاوەڕێی ئەوەن بڕە پارەیەک لەبەغداوە وەربگرن بۆ چەند مانگێک و دواتر قەیرانەکانی مووچەو سوتەمەنی بخەنە ئەستۆی بەغدا و بەردەوامی بدەن بەناشەفافیەت زیانی خەڵک و قازانجی خۆیان” سۆران عومەر وادەڵێت.
لە کۆتایی نووسینەکەیدا ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکردووە:” ڕەنگە حکومەتی ھەرێم بڵێ ئەمە ھەرێم لاوازەکات، نەخێر گەندەڵی و ناشەفافیت ھەرێمی لاواز کردووە نەک دابین کردنی مووچە و سوتەمەنی و پێداویستی ژیانی خەڵک”

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









