شیاع سودانى “گه‌وره‌ترین” كه‌مپینى بۆ كه‌سانى هه‌ژار راگه‌یاند

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌وره‌ترین كه‌مپه‌ینى توێژینه‌وه‌مان له ده‌سته‌به‌رى نێو تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى راگه‌یاند به ئامانجى هاوكارى كردنى كه‌سانى هه‌ژار.
به‌یانى ئه‌مڕۆ 15ى كانونى دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نووسیویه‌تى، “به‌یارمه‌تى خودا ئه‌مڕۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى توێژینه‌وه له ده‌سته‌به‌رى تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى راده‌گه‌یه‌نین”.
له نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئه‌و كاره‌ى ده‌یكه‌ن بۆ هه‌ژاران پابه‌ندبوون و جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌ته‌كه‌مانه كه گرنى به چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌ژارى ده‌دات له عێراق”.
على بركة الله نطلق، اليوم، أكبر حملة بحث ضمن شبكة الحماية الاجتماعية، التزامًا وتطبيقًا لبرنامجنا الحكومي، الذي يركّز على معالجة الفقر كأحد أهمّ الأولويات.
— محمد شياع السوداني (@mohamedshia) January 15, 2023
سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق له ماوه‌ى رابردوو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “خێزانه‌كانى ناو تۆڕى پاراستنى كۆمه‌ڵایه‌تى سه‌به‌ته‌ى تایبه‌تى خۆراكیان پێده‌دێت جیا له به‌شه خۆراكى مانگانه”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









