نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنى یهكێتى لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: پهرلهمانى كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی دەستكردن بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی، ڕاپۆرتێكی گشتگیرمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی حكومەت كار بەو پێشنیارانەی ئێمە بكات، هاوكات جەختمان لەوەكردووەتەوە كە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەبێت بە پێی یاسا بێت نەك ڕێنمایی بۆ دەربكرێت.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بەSNNی راگەیاند: نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا گرفتی زۆری بۆ فەرمانبەران دروستكردووە بە تایبەت لە بابەتی پلە بەرزركردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی، چونكە پلە سەربازییەكان پلەبەرزكردنەوەیان بۆ كراوە، بۆیە بەمەبەستی دەستكردن بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی، ڕاپۆرتێكی گشتگیرمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بۆ ئەوەی حكومەت كار بەو پێشنیارانەی ئێمە بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕاپۆرتەكەماندا جەختمان لەوەكردووەتەوە كە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەبێت بە پێی یاسا بێت نەك ڕێنمایی بۆ دەربكرێت، ئێمەش خاڵ بە خاڵ سەرەنجی خۆمان لەسەر بڕیارەكەی ئەنجومەنی راژە دەربارەی ئەو دوو بابەتە خستەڕوو، هاوكات ئێمە چاوەڕێی ئەوەین حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی 2023 رەوانەی پەرلەمان بكات و لەو پرۆژە یاسایەدا ئەو بابەتە چارەسەر بكرێت.
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، گومانمان هەیە بڕیارو رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران كە لە رێگای ئەنجومەنی راژەوە دەری كردوون تایبەت بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و خزمەتی راژەی فەرمانبەران، بۆ جێگرەوەی بودجەیە كە ئەوەش نایاساییە و نابێت بۆ جێگرەوەی پرۆژە یاسای بودجەبێت، چونكە ئەو نووسراوەی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كردووە، داوامان كردووە هەموو ئەو یاسایانەی كەهەن بۆ رێكخستنی پلە بەرزكردنەوەو راژەی فەرمانبەران جێبەجێبكرێن هەر بڕیار و رێنماییەك لە دەرەوەی ئەو یاسایانەبێت ئێمە بە نایاسایی دەزانین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









