
تیمەکانی پشکنین لەخورماتوو
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له قه‌زاى خورماتوو له‌به‌ر تووشبوونى چوار هاووڵاتى به ڤایرۆسى كۆرۆنا هاتوچۆ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ قه‌ده‌غه دەکرێت و پكشنین بۆ خێزانه نزیكه‌كانى تووشبوه‌كان ده‌كرێت و دوو گومان‌لێكراو هه‌یه.
د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌كانى خورماتوو به SNNی راگه‌یاند؛ له‌به‌رئه‌وه‌ى له خورماتوو چوار حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆماركراون كه یه‌كێكیان دایك و كوڕ و كچێكه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى دوو ڕۆژ راگه‌یه‌ندراوه و هه‌موو جۆره هاتوچۆیه‌ك یان كردنه‌وه‌ی دوكان و شوێنكاره‌كان ڕێگه‌پێدراو نییه.
وتیشى: “بۆ رێگریكردنیش له‌و ڤایرۆسه، تیمێكى پزیشكى سه‌ردانى گه‌ڕه‌كى جمهورى قه‌زاكه‌یان كردووه كه ماڵى ئه‌و دایك و كوڕ‌و كچه‌ى تێدایه و هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه‌ن، تیمه‌كان پشكنین بۆ 100 خێزانى نزیك له‌و تووشبوانه ده‌كه‌ن.
د. محه‌مه‌د ئه‌كبه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، تاوه‌كو ئێستا له‌و پشكنینانه‌ى وه‌ریان گرتووه گومانده‌كه‌ن دوو كه‌سی دیكه‌ش هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بن، هه‌ربۆیه داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن پابه‌ندبن له ماڵه‌وه بمێننه‌وه.
له چه‌ند ڕۆژى رابردوو له قه‌زاى خورماتوو دوو هاووڵاتى ئاشكرابوون هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنان و دواتر له ئه‌نجامى پشكنین ده‌ركه‌وت یه‌كێك له تووشبوه‌كان دایك و خوشكێكیشن و ڤایرۆسه‌كه‌یان پێوه‌یه.
دوای دەستنیشانکردنی ئەو حاڵەتانەش بڕیاردرا بە:
1/ قەدەغەکردنی هاتوچۆ و داخستنی هەردوو ڕێگای هاتنە ژورەوەی باکور و باشور
2/ داخستنی بازگەی ڕۆژ ئاۆا
3/داخستنی سەرجەم دوکانەکان
4/تەنها دەرمانخانەکان کراوە ئەبن
5/ قەدەغە کردنی هاتوچۆ بە ماتۆرسکیل و پاسکیل و
دەست بەسەراگرتنیان
6/داخستنی سەرجەم مزگەوت و حوسێنیەکان
7/داخستنی سەرجەم یاریگا و هوڵەکانی وەرزش و کافتریا و مەلەوانگەکان
8/ پولیسی هاتوچۆ سزای ئەوە ئۆتۆمبیلانە ئەدات کە سەرپێچی ئەکەن

شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









