پۆلیسی هەولێر لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک روونکردەوە دەدات

هەولێر
SNN-
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەو هاووڵاتییە دەستگیرکردووە کە لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو کوژراوە.
بەڕێووەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، دوای ئاگادارکردنەوەی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر بە وونبونی کەسێک بەناوی (بێستون حەوێز بکر) لەلایەن بنەماڵەکەیەوە کە لە رۆژی 7ی کانوونی دووەمی 2023دەرچووە و نەگەراوەتەوە و بڕی 50 ھەزار دۆلاری ئەمریکیشی لابووە.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەسی وونبوو دوێنێ دووشەممە 16ی کانوونی دووەمی 2023، لە بناری چیای سەفین لە گوندی قەراسنجی سەروو تەرمەکەی دۆزرایەوە و دوو کەسیش بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکراون و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ھەولێر کراون بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









