داوا لە حکومەتی عێراق دەکرێت يەکەمەکانی هەرێم دابمەزرێنێت

SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رايگەياند: داوامان لە ئەنجومەنی راژەی عێراق کردووە، سێ يەکەمەکانی زانکۆ و پەيمانگاکانی هەرێم لەسەر ميلاکی حکومەتی ناوەندی دابمەزرێنن.
د. بڕيار رەشيد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پۆستێکيدا رايگەياند: بۆ جاری دووەم سەردانی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی فیدراڵیمان کرد، بۆ بابەتی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم وهەڵگرانی بڕوانامەی باڵا .
ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنەکە محمود تمیمی کۆبوینەوە لەبارەی دامەزراندنی سێ خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگا حکومییەکانی هەرێم لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق ، نوسراوی کردووە بۆوەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق و ئەوانیش بۆ خوێندنی باڵای هەرێم .
دەشڵێت “وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم ناوەکانی ناردۆتەوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، بڕیارە لەم مانگی داهاتوودا ناوەکان بگەڕێنەوە بۆ ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی کارەکانیان تەواو بێت”.
د.بڕيار باسی لەوەشکردووە: دامەزراندنەکە خوێندکارانی ناو هەرێم دەگرێتەوە کە لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان تەواویان کردووە و دانیشتوی پارێزگاکانی هەرێمن.
وتيشی “96 ناوی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانی ( دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆر)ایان پێگەشتووە بۆ دەمەزارندن”.

عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









