“بەهۆی كەم ئەزموونی سەرۆكی حكومەتەوە، ئەم كابینەیە نەیتوانی خزمەتگوزاری سەرتاسەری پێشكەش بكات”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی سەرۆكی حكومەت ئەزموونێكی كەمی هەبوو لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدان، بووە هۆی ئەوەی سەركەوتوو نەبێت لە وەرگرتنی ئەركی سەرۆكی حكومەت هەر بەم هۆیەشەوە ئەم كابینەیە نەیتوانی خزمەتگوزاری سەرتاسەری پێشكەش بە هاووڵاتیان بكات و تەنها لە چەند ناوچەیەك پرۆژە جێبەجێدەكران.
ئاڤێستا محەمەد، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر لە سەرەتای كاركردنی سەرۆكی حكومەت و تیمی پارتی لەم كابینەیە ڕەنگدانەوەی حزبایەتی بەكارەكانیانەوە دیار بوو، بەجۆرێك جیاوای زۆر لە ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری دەكرا لە نێوان هەولێر و سلێمانی، ئەوەش دواجار پەیوەندی بەو ئەزموونە كەمەوە هەیە كە ( مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەت هەیەتی لە بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی ئەم كابینەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەم كابینەی حكومەت بەراورد بە كابینەكانی دیكە زۆر شكستی خواردووە، چونكە سەرۆكی حكومەت بە تاكڕەوی كاردەكات بۆیە تیمی یەكێتیش بۆ وەستاندنی ئەو تاكڕەوییە هەڵوێستی خۆی راگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین بەڵگەی وەك ناشەفافی دارایی و جیاكاری خزمەتگوزاریی و بیركردنەوەی حزبی لە كابینەكەی مەسرور بارزانی و تیمەكەیدا بەڕوونی دیارن.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بە ئەقڵیەتی حزبی و تاكڕەوی حكومەت بەڕێوە دەبات، هەرچەندە كە لەكۆتایی حكومڕانیەكەیدایە، بەڵام یەكێتی هەر لە سەرەتاوە دانی بەخۆیدا گرت و هەوڵی راستكردنەوەی ئەو رێڕەوە چەوتەی دەدا كە سەرۆكی حكومەت گرتوویەتییە بەر ئەوەش داواكارییەكی گشتی هاووڵاتیانە كۆتایی هێنان بەو تاكڕەوییە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









