بەيار عومەر بۆ مەسرور بارزانی: يەکسانی ئەوەيە بکەونە کێبڕکێی بەعس و داهێنان بکەن لە سزادانی سلێمانی

SNN
بەيار عومەر عەبدوڵا لە پەيامێکيدا بۆ مەسرور بارزانی دەڵێت “يەکسانی ئەوەيە بکەونە کێبڕکێی بەعس و داهێنان بکەن لە سزادانی سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕيندا”.
دەقی پەيامەکەی:
سەرۆکی حکومەت لە پەیامێکدا دەڵێت ((من بەیەکسانی، سەیری سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەکەم و خۆم بە بەرپرسیار دەزانم بەرامبەر هەموو هاوڵاتیانی هەرێم لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکاندا)).
یەکسانی ئەوەیە کە لە زۆنی زەرد موچە هەیە و لێرە نیە؟!
یەکسانی ئەوەیە لە زۆنی زەرد بە ملیارەها دۆلار وەبەرهێنان ئەکرێت لە بەنداو و باڵەخانە و ڕێگاوباندا؛ کەچی لە زۆنی سەوز دەرمان لەنەخۆشخانە حکومیەکاندا نەماوە؟!
یەکسانی ئەوەیە کە لە هەولێر شەقامی ٢٠٠ مەتری لە پلاندایە و لە سلێمانیش شەقامی ١٠٠ مەتری وەستاوە؟!
یەکسانی ئەوەیە کە هەرچی کۆمپانیاکانی نەوت و گاز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانە، لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕینەوە بە فشار بێت یان بە فریو بردتان بۆ زۆنی زەرد؟!
یەکسانی ئەوەیە کە چاوپۆشی گومرگی تەنها لە مەرزی حاجی ئۆمەران دەکەن بۆ ئەوەی کەس ڕونەکاتە باشماخ و پەروێزخان وداهاتەکانیان وشک بکات؟!
یەکسانی ئەوەیە کە دەچن بۆ ئیمارات و قەتەر و کۆمپانیاکانیان بانگهێشت ئەکەن کە سەرمایە و پرۆژەی زەبەلاح لەهەولێر و دهۆکدا بنیادبنێن و هەلی کار دروستبکەن؛ بەڵام دیاری جەنابتان بۆ ئەم دەڤەرە، پێدانی فەوج و چەک و پارەیە بە خەڵکانی شەڕانگێز و ڕێگر ولەیاسادەرچوو بۆ دروستکردنی پشێوی و پاشاگەردانی؟!
یەکسانی و حوکمی یاسا، بریتیە لە پیلانگێڕی بۆ دەستبەسەرداگرتنی گازی چەمچەماڵ و هەژارترکردنی ئەم دەڤەرە؟!
یەکسانی و حوکمی یاسا، ئاودیوکردنی سەرۆکی پەرلەمان و کۆمەڵێک وەزیرە کە تەسلیمی ئەجێنداکانی پارتی نەبوون؟!
یەکسانی و دەوڵەتی یاسا، شاردنەوە و داپۆشینی کێشەکانی زۆنی زەرد و فیتنەیی و گەورەکردنی کێشەکانی زۆنی سەوزە لە میدیا نەوتاویەکانتاندا؟!
دواجار جەنابت باسی چەسپاندنی یاسا دەکەیت؛ دەکرێت بزانین بۆچی لە کەیسی سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمەدا، یاسا و ویژدان بەرقەرار نەبوو؟!
باسی کێشەی کۆکردنەوەی داهات و کێشەی بانکەکانی سلێمانی دەکەن، بەڵام ئەوەی کە دەستی باڵای هەبوو لە ساغکردنەوەی چەکەکاندا و بانکەکانی سلێمانی تاڵان کرد، خۆتان داڵدەتان داوە.
باسی دروستکردنی هێزی نیشتیمانی دەکەن، کەچی زۆربەی چەک و هاوکاری هاوپەیمانانتان دا بە (هێزەکانی ٨٠ و زێرەڤانی) و کەمترینی بەر (هێزەکانی ٧٠) و ئەم سنورە کەوت.
جەنابتان باسی دەوڵەتی موئەسەساتی دەکەن، بەڵام لە چ وڵاتێکی موئەسەساتیدا هەبووە کەسێک لەیەک کاتدا سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش بێت و ئامادە نەبێت دەستبەرداری هیچ کام لە پۆستەکانی بێت؟!
بەڵام بەداخەوە ململانێکانی یەکێتی و گۆڕان و شلکردنی ئیرادەیان بۆ پارتی ئەم دۆخەی خوڵقاند، کە ئێستا بەسەر خۆیان و دەڤەرەکەشدا شکاوەتەوە.
ئێستاش درەنگ نیە و تەنها چارەسەر بەهەرێمکردنی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینە. فرۆشتی نەوت و گازی ئەم دەڤەرە لەڕێی حکومەتی عێراق و گەڕاندنەوەی داهاتەکەی بۆ خەڵکی سنورەکە، دەتوانێت موچە و ژێرخانی ئابوری بە شێوەیەکی خێرا پەرەپێبدات. ئەرکی هەموومانە کاری بۆ بکەین.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
29 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
30 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
29 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
30 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









