“بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن پێویستیمان بە شەش مانگ ئامادەكاری دەبێت”

هەڵبژاردن
SNN –عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە تا ئێستا لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پرسی ئەنجومەنی كۆمیسیارانی هەرێم یەكلایی نەكراوەتەوە، بەڵام بەرپرسێكی كۆمیسیۆن جەخت لەوە دەكاتەوە دوای یەكلایی كردنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران پێویستیمان بەشەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەكاری ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن هاوكات تا ئێستا هەنگاوی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە نەنراوە.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە دەبوو هەرزوو بابەتی ئەنجومەنی كۆمیسیاران یەكلایی بكرایەتەوە و لەلایەن پەرلەمانەوە ماوەكەیان درێژبكرایەتەوە یاخود ئەنجومەنی نوێ متمانەیان پێبدرایە، بەڵام تا ئێستا ئەو بابەتە یەكلایی نەكراوەتەوە كە ئەوە لە پێش هەموو پرسەكانی دیكەوەیە بۆیە ئەگەر پەرلەمان دەست بە چارەسەركردنی پرسەكان بكات كە پێویستن بۆ ئامادەكاریی هەڵبژاردنەكان، دەتوانن لە كاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی پێویستە یاسی هەڵبژاردنەكانیش هەموار بكرێتەوە پاشان پێویستیمان بە شەش مانگە بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكان تەواو بكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەكاتێك لە ئێستادا پەرلەمان بۆ ماوەی ساڵێك تەمەنی خۆی درێژ كردووەتەوە، بۆیە گرنگە لەو ماوەیەدا ئەو دوو هەنگاوە بنێت.
ئەو بەرپرسەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كردەیی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نەنراوە، لەكاتێكدا دەبێت لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە مەرسومێكی هەرێمی دەربكرێت و تیایدا وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاری بكات، لەگەڵ ئەوەشدا حكومەتی هەرێم بودجە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن تەرخان بكات و بیخاتە سەر ژمارە حسابی كۆمیسیۆن بەڵام تا ئێستا ئەمانە هیچیان ئەنجام نەدراون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









