“یه‌كێتى ئاماده‌یه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ مه‌رجێك هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد بێت”

0
403
لۆگۆى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یەكێتى لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بیگەردە، ده‌شڵێت: “مه‌رجى ئێمه‌ بۆ هه‌ڵبژاردن بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌ یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران بەیەكەوە بێت”.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 20ى كانونى دووه‌م، ڕزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتيى نیشتمانیی كوردستان كه‌ هاوكات بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی ئه‌و حزبه‌یه‌ بە SNNی راگەیاند، “لەگەڵ ئەوەی دەبوو لە ساڵی رابردوودا هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەبچوبایه‌، بەڵام لە ئێستادا ئەو وادەیە بەسەر چووە و پێویستە لایەنە سیاسییەكان كۆدەنگ و هەماهەنگ بن بۆئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت، لەو چوارچێوەیەشدا یەكێتی هاوكار و هەماهەنگ دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد”.

به‌رپرسى ده‌زگاى هەڵبژاردنی یه‌كێتى له‌باره‌ى مه‌رجى حزبه‌كه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو: “پێویستە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی سەربە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئه‌نجام بدرێت، ئێمەش لە یەكێتی ئامادەین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەو مەرجەی كە یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بەیەكەوە بكرێت”.

وتەكانی ئەو بەرپرسەی یەكێتی لەكاتێكدایە كە شێروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆى هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم پێشتر به‌ SNNى راگەیاند، “تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم ئامادەكاری پێویستیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئەنجام نەداوە و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كێشه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانیش چاره‌سه‌رببێت ئه‌وه‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن پێویستى به‌ شه‌ش مانگ ئاماده‌كارى هه‌یه‌”.

 

 

بەشی بکە لە
تاگەکانكوردستان
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this