بۆچی عێراق لەرێگەی بانكی بازرگانییەوە 400 ملیارەكە دەنێرێت بۆ هەرێم؟

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە زیاد لە مانگێكە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە ناردنی 400 ملیار دینار وەك پشكی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو، بەڵام وەزیری دارایی عێراق تا ئێستا ڕەزامەندی لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە نەداوە لەڕێگەی حكومەتەوە ڕەوانە بكرێت، ئەوەش بەهۆی بێتمانەیی وەزیری دارایی عێراق بە حكومەتی هەرێم دواجار لەڕێگەی بانكی بازرگانی و بەشێوەی قەرز ئەو پارەیە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەریگرتووە ئەوەخراوەتەڕوو، هەرچەندە لە هەردوو سەردانی شاندی پارتی بۆ بەغدا داواكاریان ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق كردووە بۆ ڕەزامەندیدان بە خەرجكردنی ئەو 400 ملیار دینارە بۆ هەرێم، بەڵام وەزیری دارایی عێراق نەهاتووەتە ژێرباری ئەو داواكارییەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هیچ بڕگەیەكی یاسایی نییە پاڵپشتی لەناردنی ئەو بڕە پارەیە بكات بۆ هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای بێهیوابوونی شاندی پارتی لە وەزیری دارایی، دواجار حكومەتی عێراق ڕێگا چارەیەکی دیكەی دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی ئەو 400 ملیار دینارە ڕەوانەی هەرێم بكرێت، ئەوەش لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراق و بەشێوەی قەرز دەبێت تا ئەوكاتەی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند دەكرێت و دواتر هەرێم و بەغدا قەرزەكانی نێوانیان پاكتاو دەكەن.
SNN ئەوەشی زانیوە كە وەزیری دارایی عێراق متمانەی بە حكومەتی هەرێم نەبووە بەناردنی ئەو 400 ملیار دینارە، چونكە پێشتر كاتێك ڕێككەوتن كراوە بۆ ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر ڕادەستكردنی نەوت، بەڵام حكومەتی هەرێم پابەندی ئەو رێككەوتنە نەبووە و تەنها پارەی وەرگرتووە و هیچ برە نەوتێكی ڕادەست نەكردووە.
ئەوە لە کاتێکدایە فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، میکانیزمێکی نوێ بۆ ناردنی 400 ملیار دینارەکە دەگیرێتە بەر و لە رێگەی بانکی بازرگانییەوە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، چونکە وەزیری دارایی کێشەی بۆ دروست کردبوو.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








