“گرفتی سەرەكی هەرێم ناشەفافی داهاتی نەوتە نەك داهاتی ناوخۆ و داهاتی پارێزگاكان”
SNN-عەلی حەمە سەعید
لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی نشتیمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات گرفتی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان شەفاف نەبوونی داهاتی نەوت و نەگەڕانەوەیەتی بۆ خەزێنەی حكومەت نەك داهاتی پارێزگا و داهاتی ناوخۆ، هاوكات جەختیش دەكاتەوە سەرۆكی حكومەت ئەزموونی نییە لە بەڕێوەبردنی حكومەت هەر ئەمەش وایكردووە كە ئەم كابینەیە نەتوانێت سەركەوتوو بێت لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان.
رابیحە حەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كابنیەی حكومەتی هەرێم نەیتوانیوە وەك پێویست بە ئەركی خۆی هەڵبستێت لە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی پرۆژەی سترتیژی لە پارێزگاكان بە بێ جیاوازیكردن، ئەوەش لە ئەنجامی كەم ئەزموونی سەرۆكی حكومەتەوە سەرچاوەی گرتووە كە نەتوانێت سەركەوتوو بێت لە بەڕێوەبردنی حكومەت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەرابردوودا لەكاتی گفتوگۆكردن لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 تیمی حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی (قوباد تاڵەبانی)چەندین جارسەردانی بەغدایان كرد ودواجار لە ئەنجامی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق توانیان بگەنە رێككەوتنێك بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، بەڵام بەداخەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەكو پێویست پابەندی ئەو رێككەوتنە نەبووە، بۆیە ئەگەر كێشەكانی نێوان هەولێر و بە تەواوی چارەسەر نەكرێن، چاوەڕوانی دووبارە سەرهەڵدانەوەی كێشەكان دەكرێت.
لێپرسراوی مەڵبەندی بەغدای یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوەشی خستەڕوو، گرفتی سەرەكی لە هەرێمی كوردستان شەفاف نەبوونی داهاتی نەوت و نەگەڕانەوەیەتی بۆ خەزێنەی حكومەت نەك داهاتی پارێزگا و داهاتی ناوخۆ، چونكە حكومەتی هەرێمی كوردستان باس لە سەربەخۆیی ئابوری دەكات، بەڵام تا ئێستا ناتوانێت لەكاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی دابین بكات ئەمە جگە لەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكانی هەرێم ڕاوەستاون.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
24كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









