قوباد تاڵهبانى لهگهڵ شاندى ئهڵمانیا و فهڕهنسا كۆبووهوه

كۆبوونهوهى قوباد تاڵهبانى لهگهڵ شاندى فهڕهنسا و ئهڵمانیا | فۆتۆ: Azhe Omar
SNN
جێگرى سهرۆكى حكومهتى ههرێم لهمیانى لەکۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی فەڕەنسی- ئەڵمانی، جەختی لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە هەرێمی کوردستان کردەوە، وتیشی: “ئێمە لەگەڵ ئەوەین رێککەوتن هەبێت لەسەر کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق”.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆكى حكومهتى ههرێم ئەمڕۆ یهكشهممه 22ى كانونى دووهم، لەهەولێر پێشوازی کرد لە ئیریك شۆڤالیێ، باڵیۆزی فەرەنسا و مارتین یێگهر، باڵیۆزى ئهڵمانیا لە عێراق. لە کۆبوونەوەکەدا کە کونسوڵی گشتی هەردوو وڵاتەکە و دابان شەدەڵە، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوون، باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەڵمانیا و فەڕەنسا کرد، هەروەها دواپێشهاتە سیاسییەکان گفتۆگۆویان لەبارەوە کرا.
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە گرفتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی قۆناغی داهاتوو بۆ چارەسەری ئەو گرفتانە کرد و جەختی کردەوە؛ “دەبێت کێشەکان بەگفتوگۆ چارەسەر بکرێن لەپێناو بەرژەوەندی گشتیدا”.
لەبارەی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراقیش، قوباد تاڵەبانی وتی: “تێگەیشتنی باش هەیە بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان لەگەڵ حکومەتەکەی بەڕێز سودانی و چاوەڕێین ئەمە لەیاسای بوودجەی 2023 رەنگدانەوەی هەبێت کە ئەوەش کێشەیەکی سەرەکییە لەنێوان هەردوو حکومەتدا. جەختیشی کردەوە کە؛ ئێمە لەگەڵ ئەوەین بە رێککەوتن لەگەڵ بەغداد کۆی کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر بکرێن”.
پرسی ووزە و نەوت و غاز بەشێکی تری کۆبوونەوەکە بوو، کەتێیدا جێگری سەرۆک وەزیران وتی: “ئەم پرسە نیشتمانییە و دەبێت سازانی لەسەر بێت تا سامان و داهاتی وڵات بۆ خۆشگوزەرانی خەڵک بەکار بێت”.
سەبارەت بەهەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستانیش، جێگری سهرۆكى حكومهت جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لە هەرێمی کوردستان کردەوە بە رەچاوکردنی تێبینییەکانی لایەنە سیاسییەکان و ماف و پێگەی هەموو پێکهاتەکان”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









