له‌به‌ر پرۆژه‌ى پاڤیلۆن شه‌قامى غه‌زالى هه‌ولێر تێكده‌درێت

شه‌قامى غه‌زالى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
SNN
دوكاندارێكى شه‌قامى غه‌زالى له شارى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌ى 24 كاتژمێر مۆڵه‌ت دراوه به دوكانداره‌كانى شه‌قامه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن، ده‌شڵێت: “له ئێستادا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت له‌سه‌ر خه‌تن بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌یان درێژ بكرێته‌وه”.
شه‌قامى غه‌زالى له شارى هه‌ولێر یه‌كێكه له شه‌قامه قه‌ره‌باڵغه‌كان كه چه‌ندین دوكان و شوێنى حه‌وانه‌وه و قاوه‌خانه‌ى تێدایه. به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “موڵكه‌كانى سه‌ر شه‌قامه‌كه له ئێستادا فرۆشراونه‌ته‌وه به پرۆژه‌ى پاڤیلۆن كه پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى بازرگانیه. به‌و هۆكاره‌ش داوا له‌و كه‌سانه كراوه كه دوكانیان له شه‌قامه‌كه‌دا هه‌یه له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا دوكانه‌كان چۆڵ بكه‌ن”.
یه‌كێك له خاوه‌ن دوكانه‌كانى شه‌قامه‌كه زانیارییه‌كه‌ى بۆ SNN پشتڕاستكرده‌وه و وتى: “داوامان لێكراوه دوكانه‌كانمان چۆڵ بكه‌ین له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا، چونكه شه‌قامه‌كه ده‌بێته به‌شێك له پرۆژه‌ى پاڤیلۆن”.
وتیشى: “له ئێستادا ئێمه له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ پارێزگا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى مۆڵه‌ته‌كه‌مان درێژ بكرێته‌وه، نه‌وه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه كاتى زیاترمان پێویسته بۆ چۆڵ كردنى دوكانه‌كان”.
به وته‌ى ئه‌و خاوه‌ن دوكانه، “بڕیارى چۆڵ كردنى دوكانه‌كان بڕیارى كۆتاییه، چونكه شه‌قامه‌كه ده‌بێته به‌شێك له پرۆژه‌ى پاڤیلۆن”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









