ساماڵ عەبدولڕەحمان : لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمەوە دۆلار نەبراوەتە دەرەوە

ساماڵ عەبدولرەحمان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی یاسا بردنەدەرەوەی دۆلار لەدەروازە سنوورییەكانەوە بۆ هەر مەبەستێك بێت قەدەغەیە و لە دەروازە سنورییەكانی هەرێمەوە دۆلار نەبراوەتە دەرەوە، ئەوەشی باسدەكرێت بۆ ناشیرینكردنی هەرێمی كوردستانە.
ساماڵ عەبدوڵڕەحمان: بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند:ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی هەرێمی كوردستان دەكرێن كە گوایە بوەتە دەروازەیەك بۆ بردنەدەرەوەی دۆلار، تۆمەتی ناڕاست و بێ بنەمان، چونكە لەئێستادا چەندین رێكاری توند لەلایەن دەروازە سنوورییەكانی هەرێمەوە گیراونەتەبەر، بەمەبەستی رێگریكردن لە بردنەدەرەوەی دۆلار و دراوەكانی دیكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهیچ شێوەیەك رێگە نەدراوە لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە دۆلار ببردرێتە دەرەوە؛ ئەوەی باس دەكرێت لەبارەی دەروازەكانمانەوە تەنیا بۆ ناشرینكردنی هەرێمی كوردستانە، هاوكات هەر كەسێك بە بردنە دەرەوەی دراوی بیانی تۆمەتبار بكرێت، ئەوان بەگوێرەی رێنماییەكانی حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بە هیچ شێوەیەك رێگە نەدراوە دۆلار لە دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ هیچ مەبەستێك ببردرێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان، چونكە بەگوێرەی رێنماییەكان بردنە دەرەوەی دۆلار قەدەغەیە و ئەوەی باس دەكرێت لەبردنەدەرەوەی دۆلار تەنها دەنگۆیە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









