به فشارى فراكسیۆنى یهكێتی رێگرى كرا له دانانى قایمقامى داقوق كه عهرهبه

رێگهى سهرهكى قهزاى داقوق | فۆتۆ: Iraqia
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت، بە هەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق توانیمان رێگری بكەین لە دانانی قایمقامێكی عەرەب لە قەزای داقوق كە پارێزگاری كەركوك بەنایز بوو بە نایاسایی ئەو كارە ئەنجام بدات، دهشڵێت: “سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری دامەزراندنی قایمقامی قەزای داقوقی راگرت”.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك هەوڵیدا بەشێوەیەكی نایاسایی قایمقامێك بۆ قەزای داقوق دابنێت كە لە نەتەوەی عەرەبە و لەجێگەی قایمقامە كوردەكە دەستبەكار بێت، ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی توانیمان بەفشارەكانمان رێگە لەو كارە نایاساییەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بگرین”.
ئهو پهرلهمانتاره زانیارى زیاترى لهبارهوه خستهڕوو و ئاماژهى بهوهشكرد، “پۆستی قایمقامی داقوق پشكی كوردە، دڵنیاییشدەدەینە هاوڵاتیانی ئەو سنوورەكە دوای هەوڵ و فشارەكانمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك بە دانانی كەسێك بە قائیمقامی قەزای داقوق لە پێكهاتەی عەرەبی سەركەوتوو بووین و لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتنەسەرخەت و بڕیارەكەی پارێزگار جێبەجێ ناكرێت”.
به وتهى ئهو پهرلهمانتاره، “بەنیاز بوون لە ئەگەر جێبهجێكردنى ئهو بڕیارهدا شانبەشانی كوردانی داقوق دەستبە ئەنجامدانی چالاكی و خۆپیشاندان بكهن، هاووڵاتیانیش بە گەرمییەوە ئامادەی بەشداریكردن دهبوون لەو چالاكییەدا، بەڵام دواجار توانیویانه بە فشارەكانیان ئەو هەوڵەی پارێزگاری كەركوك رابگرن، بۆیە بڕیاریانداوه هیچ چالاكییەك ئەنجام نەدەن”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
22كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









