وردەكاری گۆڕانكاری لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان لە مانگی داهاتووەوە بڵاودەکرێتەوە

کارتی بانگی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە لە گەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگی داهاتوو گۆرانكاری بەسەر شیوازی دابەشكردنی مووچەی خانەنشیانی هەرێم بكرێت و سەرەتاش لە بانكێكی شاری سلیمانی كار بەو سیستەمە نوێیە دەكرێت، بەڕێوەبەری بانكەكەش وردەكاری سیستەمەكە بۆ SNN دەخاتەڕوو.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سیستەمە نوێیەی كە بڕیارە لەمانگی داهاتووەوە لە دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان پەیڕەوی بكەین بكەین بریتیە لە سیستەمێكی ئەلكترۆنی، بەجۆرێك كاتێك خانەنشینێك دێت بۆ وەرگرتنی مووچە پێشتر كارێكی زیرەكی پێدراوە كە لەو كارتە زیرەكەدا سەرجەم زانیارییەكانی خانەنشینەكەو بڕی مووچەی تیادا تۆماركراوە، لەكاتی دابەشكردنی مووچەدا تەنها ئەوكارتە زیرەكە لەگەڵ خۆی دەهێنێت و بە سیستەمێكی كۆمپیوتەری مووچەكەی بۆ خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم سیستەمە لە مووچەی مانگی داهاتووەوە كاری پێدەكەین، پێشتر بە شێوەی ئەزموونی تاقیكردنەوەی لەسەر كراوە و سەركەوتوو بووە بۆیە لەمانگی داهاتووەوە بەفەرمی كاری پێدەكرێت، كە زیاد لە %90 ی خانەنشینانی سنووری سلێمانی لای ئێمە مووچە وەردەگرن، هاوكات ئەم سیستەمە نوێیە دەبێتە هۆی كارئاستنی زیاتر بۆ خانەنشینان لەوەی سەرەگرتن نەمێنێت و خانەنشینان بتوانن بە ئاسانی مووچەكانیان وەربگرن.
بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتادا ئەم سیستەمە تەنها لە بانكی مەڵكەندی كاری پێدەكرێت و دواتریش لە بانكەكانی دیكەی دەرەوەی شاری سلێمانی دەخرێتە كار، هاوكات لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە سەرپەرشتی ئەو سیستەمە نوێیەی دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








