
رێواز فایهق، ئهندامى سهركردایهتى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن و كاركردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، سەرۆكی پەرلەمان نامەیەك ئاراستەی فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن دەكات و داوایان لێدەكات بەشداری كۆبوونەوەكان بكەن، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووش لە SNNەوە هەڵوێستی خۆیان ڕادەگەیەنێت.
سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە SNN-ی ڕاگەیاند: لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە نامەیەكمان بەدەست گەیشتووە كە تیایدا داوای ئەوەی لێكردوین بەشدار بین لە بڕیاردان لە یەكلاكردنەوەی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و كاركردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، هەر لەو نامەیەدا داوای لێكردوین یان بە ئامادە بوون لە كۆبوونەوەكان یاخود بە نوسراو پێشنیارەكانی خۆمانیان بۆ بنێرین.
ئاماژەی بەوەشكرد، بێگومان ئێمە لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بەهۆی ئەوەی نامەی دەستلەكار كێشانەوەمان ئاڕاستەی سەرۆكی پەرلەمان كردووە، ئامادەی دانیشتنی پەرلەمان نابین، بەڵام وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمان دەدەینەوە ئەوەش دوای ئەوەی وەک فراكسیۆن لە ڕۆژانی داهاتوو كۆدەبینەوە و بەڕاوێژ وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمان دەدەینەوە و پێشنیارەكانی خۆمان ئارستەی سەرۆكی پەرلەمان دەكەین.
سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن سەرچنار ئەحمەد وتیشی:” ئێمە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنداین لە زووترین كاتدا، هاوكات ئاراستەكردنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەشمان بە سەرۆكی پەرلەمان هەر لە پێناو ئەوەدا بوو كە هەڵبژاردن دوانەخرێت و لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت، بۆیە نامانەوێت هەڵبژاردن لەوەزیاتر دوابخرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









