ئەگەر تا مانگی نیسان بڕیاری یەكلاكەرەوە نەدرێن ئەمساڵیش هەڵبژاردن ناكرێت

کارمەندی سەر سندوقی هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا چوار نوسراومان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە بەمەبەستی بڕیاردان لەبارەی كاركرادنەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران بەڵام تا ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە، هاوكات لە كۆی پێنج پێداویستی سەرەكی كە پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن جێبەجێبكرێن، تا ئێستا هیچیان جێبەجێنەكراون، بۆیە ئەگەر تا مانگی نیسانی ئەمساڵ بڕیاری یەكلاكەرەوە لەبارەی هەڵبژاردنەوە نەدرێت ئەوا ئەستەمە ئەمساڵیش هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
شیروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت پێویستە پێنج خاڵی سەرەكی جێبەجێبكرێن كە بریتین لە یەكەم ڕێككەوتنی نێوان لایەنەسیاسییەكان لەسەر هەڵبژاردن، دووەم ڕێككەوتنی پەرلەمانی بكرێت لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، سێیەم سەرۆكی هەرێم دەبێت مەرسوم دەربكات بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن، چوارەم دەبێت حكومەت بودجەی هەڵبژاردن دیاری بكات و بیخاتە سەر هەژماری حسابی كۆمیسیۆن، پێنجەمیش دەبێت بەلاینی كەم ماوەی شەش مانگ لەبەردەستی ئێمەدا بێت بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەوەی ئەمساڵ هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەبچێت پێویستە پێنج خاڵی سەرەكی جێبەجێبكرێن وەك ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەسەر هەڵبژاردن، ڕێككەوتنی پەرلەمانی بكرێت لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن، هاوكات دەبێت سەرۆكی هەرێم مەرسوم دەربكات بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن، حكومەتیش بودجەی هەڵبژاردن دیاری بكات و بیخاتە سەر هەژماری حسابی كۆمیسیۆن، هەروەها دەبێت بەلاینی كەم ماوەی شەش مانگ لە بەردەستی ئێمەدا بێت بۆ ئەنجامدانی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن، بەڵام تا ئێستا هیچ یەكێكیان جێبەجێنەكراون، ئەگەر تا دوو مانگی داهاتوو بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەسەر كۆی ئەو خاڵانە نەدرێت ئەوا ئەمستە ئەمساڵیش لەهەرێمی كوردستان هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا چوار جار نوسراومان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی بابەتی ئەنجومەنی كۆمیسیاران یەكلای بكەنەوە بە درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم ئەنجومەنەی ئێستا یاخود دیاریكردنی ئەنجومەنێكی نوێ، بەڵام تا ئێستا پەرلەمان وەڵامی نوسراوەكانی نەداوینەتەوە، بۆیە تا بابەتی ئەنجومەنی كۆمیسیاران یەكلای نەكرێتەوە نەدەتواندرێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت نە دەشتوانین ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن بكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









