عیماد یەشار مشکۆ: مونا قەهوەچی لای من کارمەند بووە و لەئێستادا نوێنەرایەتی تورکمان ناکات

SNN
سەرۆکی پێشووی قەوارەی گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمان رایگەیاند، سکرتێری پەرلەمان و ئەوانەشی کە ئێستا لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێن نوێنەرایەتی پێکهاتەی تورکمانەکان دەکەن بەهیچ شێوەیەک ئێمە بە نوێنەری خۆمانیان نازانین و ئەوان تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان کاردەکەن و تەنها تەمسیل دەکەن ئەگەرنا هیچ کارێکیان بۆ تورکمانەکان نەکردووە.
عیماد یەشار مشکۆ، کەسایەتی تورکمان و سەرۆکی پێشوی قەوارەی گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمان بە SNNی راگەیاند: ” ئەوانەی ئێستا لە پەرلەمانی کوردستانن نوێنەرایەتی راستەقینەی تورکمان ناکەن لای ئێمە رەتکراونەتەوە ئێمە قبوڵیان ناکەین، منیش سەرۆک قەوارە بووم و پێشتر بەشداری هەڵبژاردنم کردووە و محەمەد ئیلخانی کە ئێستا ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە لە پێکهاتەی تورکمانەکان کابینەی پێشوو من کردمە ئەندام پەرلەمان یەکەم ناوییش ئەوم داناوە و لەم کابینەیەشدا هەر پەرلەمانتارە، بەڵام ئێمە وەک نەوەی مشکۆ بە نوێنەری خۆمانیان نازانین”
دەشڵێت:”ئەمجارە ئێمەش بەشداری هەڵبژاردن دەکەین بزانن نوێنەری راستەقینەی تورکمان کێیە، ئەمجارە دەردەکەویت ، ئێمەش لیستی خۆمان دەبێت، ئەوان مەجموعەیەکن چەند دەنگێکیان هێناوە هەر یەکێکیان 60 بۆ 70 دەنگی هێناوە ئایا بە 60 بۆ 70 دەنگ دەبنە نوێنەر”.
سەبارەت بە سیستمی هەڵبژاردن ئەوان پێیان باشە کە یەک بازنەیی بێت یان چوار بازنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئیش دەکەن، ئەگەر یەک بازنەیی بێت یان چوار بازنەیی بێت بۆ تورکمانەکان جیاوازی نییە و تورکمان بەشداری هەڵبژاردن دەکەن ئەگەر سیقەی بەخۆی بێت و لە خۆیان نەترسن دەنگ دەهێنن.
عیماد مشکۆ دەشڵێت:” بۆئەوەی خەڵک و هەمووان بزانن دەتوانن ئێوە بچنە ناو تورکمانەکان و بپرسن بزانن ئایا تورکمانەکان ئەوانە بە نوێنەری خۆیان دەزانن یاخود نا ئەو کاتە دەزانن ئەوانە لای خەڵکیش هەڕاج کراون، خەڵک ئێمە دەناسێت و ئەوانیش دەناسێت دەزانێت کێن”.
“ئەوان کە خۆیان بە نوێنەری تورکمانەکان دەزانن ئادەی فەرموون با بێن بزانین چیان بۆ تورکمانەکان کردووە، من وەک نەوەی مشکۆی هەولێری دەڵێم ئەوان و نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن و ناشتوانن ببنە نوێنەری ئێمە”. عیماد یەشار وادەڵێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN مونا قەهوەچی کە لەسەر لیستی پارتی چاکسازی تورکمان سکرتێری پەرلەمانەکە دەبوو بۆ دوو ساڵ بێت، لە بەرامبەردا دوو ساڵەکەی دیکەی ئەم کابینەیە محەمەد سەعدەدین لە پارتی گەشەپێدانی تورکمانی ببێتە سکرتێری پەرلەمان، بەمجۆرە رێکەوتن کرابوو لە نێوان ئەو دوو لیستەی تورکماندا، بەڵام ئێستا مانگانە مونا قەهوەچی دوو ملیۆن دیناری دەداتێ بۆئەوەی پۆستەکەی لێوەرنەگرێتەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
17كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









