وەبەرهێنانی سلێمانی داوا دەكات نرخی دۆلار بەكەمتر لەسەر خاوەن یەكە نیشتەجێبووەكان ئەژمار بكرێت

پرۆژەی نیشتەجێبوون
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات بەمەبەستی هاوكاریكردنی هاووڵاتیان بەتایبەت ئەوانەی كە خاوەن یەكەی نیشتەجێبوون و قەرزی یەكەكانیان لاماوە و دەبێت بەدۆلار بیدەنەوە بە كۆمپانیاكان، بە نوسراوێك داوامان لە خاوەن كۆمپانیا و یەكەكانی نیشتەجێبوون كردووە ڕەچاوی باری دارایی هاووڵاتیان بكەن و بەنرخی بازاڕ دۆلار لەسەر خاوەن یەكەكان ئەژمار نەكەن.
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ڕەچاوكردنی باری دارایی هاووڵاتیان بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئاستێكی بەرز، داوامان لە خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كردووە، كە بەهای دۆلار بە كەمتر لەسەر ئەو كەسانە هەژمار بكەن كە قیستی یەكەكانیان دەدەن یاخود یەكە دەكڕن، چونكە لە ئێستادا بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی دۆلار زۆر بەرزە و بۆ هەر 100 دۆلارێك نزیكەی 25 هەزار دیناری چووەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوسراوەی كە ئاڕاستەی خاوەن پرۆژەكانمان كردووە داوامانكردووە كە لە كاتی وەرگرتنی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یاخود فرۆشتنیان، رەچاوی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان بكەن و بەهای دۆلار بە كەمتر لە بەهای ئێستای وەربگرن، لەكاتێكدا هاوڵاتیانی بەشدار لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بە دۆلار قیستی یەكەكانیان دەدەن و لە ئێستادا دۆلار بەهایەكی بەرزی هەیە و ئەوەش بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە.
پێشتریش محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان ئەوەی بە SNNڕاگەیاندبوو كە چاوەڕێی حكومەتی عێراقی دەكەن بۆ ئەوەی نرخی دۆلار جیگیر بكات، بەڵام ئەگەر نرخەكان هەر بەم جۆرە بەرز بن، ئەوا لە دوای 15ی ئەم مانگەوە لەگەڵ كۆمپانیا و خاوەن یەكەكان كۆدەبینەوە و بڕیارێكی گونجامو لەبارەی وەرگرتنی قیستی یەكەكان دەدەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
7كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









