“بومەلەرزەكەی توركیا كاریگەری ئابووری بۆ هەرێمی كوردستان دەبێت”

بەمەلەرزە. وێنە: AA
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بومەلەرزەیەكی كاولكار چەندین شاروشارۆچكەی توركیای گرتەوە و بەهۆیەوە هەزاران هاووڵاتی بوونە قوربانی و دواتریش سەرۆكی ئەووڵاتە بۆماوەی زیاد لە دوومانگ باری نائاسایی ڕاگەیاند، پسپۆڕێكی بواری دارایی و ئابوری جەخت لەوەدەكاتەوە كە بەهۆی ئەوەی لە %32ی هاوردەی هەرێم لەتوركیاوەیە كاریگەری لەسەر ئابووری هەرێم دەكات.
د. خالید حەیدەر، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕ لەكاروباری دارایی و ئابووری بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو كارەساتەی كە لە توركیا ڕوویداوە جگە لەوەی لەڕووی مرۆییەوە زیانێكی زۆر بەووڵاتە كەوتووە لەهەمان كاتیشدا لەڕووی ژێرخانی ئابوورییەوە بەگشتی زیانێكی زۆر بە توركیا و بە تایبەتیش ناوچە زیان لێكەوتووەكان كەوتووە كە پێویستیان بە ملیارەها دۆلارە بۆ دووبارە بونیادنانەوەیان، بەتایبەت كە لە ئێستادا دۆخی دارایی توركیا زۆر باش نییە ئەمە هۆكار بۆ ئەوەی هەڵاوسانی زیاتر لە توركیا ڕووبدات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بەهەرێمی كوردستانەوە هەیە بێگومان كاریگەری ئەو بوومەلەرزەیەش لەسەر ئابووری هەرێمی كوردستان جێدەهێڵێت، چونكە لە %32 ی هاوردەكردنی كاڵاو شەمەك بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقیش لە ڕێگەی توركیاوە دەبێت، ئێستاش سەرۆكی ئەووڵاتە بۆماوەی دوو مانگ باری نائاسایی ڕاگەیاندووە ئەمە وادەكات چالاكی ئابوری لاواز ببێت و ئەو كاڵاو شمەكانەی كە پێشتر لە %100 هاوردەكراون ئێستا بەڕێژەی لە %10 تا لە %15 كەم بكات چونكە ئەو ناوچانەی كە ڕووبەڕووی بوومەلەرزەكە بوونەتەوە بەڕێژەی لە %10 بەشداری لە وەبەرهێنانی توركیا دەكەن.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت توركیا خۆی لەگەڵ دۆخەكەدا بگونجێنێت بە جۆرێك لەلایەك چالاكی ئابووری ڕانەگرێت و لەلایەكی دیكەش بەردەوام بێت لە بونیاد نانەوەی شارە كارەستابارەكان، بەڵام بەگشتی ئەو هەڵاوسانەی كە ئێستا لە توركیا هەیە بەهۆی ئەم بوولەرزەوە هەڵاوسانەكە زۆر زیاتر دەبێت چونكە پێویستی بە پارەیەكی زۆر دەبێت بۆ بونیاد نانەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









