بههۆى ئهنفلهوهنزاوه داوا دهكرێت هێنانى مریشكى بهستوو له توركیاوه قهدهغه بكرێت

مریشكى بهستوو | فۆتۆ: Ssalchicken
SNN – عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانى سلێمانی رایدهگهیهنێت، داوامان له حكومهتى ههرێم كردووه هاوردهكردنى مریشكى بهستوو له وڵاتى توركیا رابگرێت چونكه ئهنفلهوهنزاى باڵنده لهو وڵاته بڵاوبووهتهوه، دهشڵێت: “تا ئێستا گوێ له داواكارییهكانمان نهگیراوه”.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە SNNی راگەیاند، “خۆشبەختانە لە ئێستادا بەرهەمی ناوخۆیی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەتەواوی بەشی پێداویستی ناوخۆیی پڕدەكاتەوە، تەنانەت توانای هەناردەكردنیشمان هەیە بۆ پارێزگاكانی دیكەی عێراق، بۆیە بازاڕەكانی ناوخۆ پێویستییان بە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو نییە، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لەناو كیڵگە پەلەوەریەكانی توركیا بڵاوبووەتەوە و نابێت حكومەت رێگە بدات بە هاوردەكردنی مریشكی بەستوو لەو وڵاتەوە”.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئهوهشى خستهڕوو، “گەر ئەو پەتایە بێتە هەرێمی كوردستان ئەوا زیانێكی زۆر بە خاوەن پڕۆژەكان دەگەیەنێت، هاوكات رێكخراوی تەندروستی جیهانیش ئەوەی راگەیاندووه، ئەو پەتایەی بڵاوبۆتەوە پەتایەكی زیانبەخشە و كاریگەری هەیە لەسەر ئاسایشی خۆراك و سەلامەتی هاووڵاتییان، بۆیە داواكارین حكومەتی هەرێم بەزووی بێتە سەرخەت و هاوردەكردنی بەرهەمی مریشكی بەستوی وڵاتی توركیا قەدەغە بكات تا هاووڵاتییان تووشی نەخۆشی و پەتا نەبن”.
به وتهى نازم عەبدوڵا “ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانه كاربكات بۆ بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆیی مریشك، بۆنمونه، دەتوانێت مەرج دابنێت بهوهى دهبێت، خواردنی هێزەكانی پێشمەرگە و كەرتی تەندروستی و زیندانیان و چێشتخانە و هۆتێلەكان و تەواوی سێكتەرەكانی دیكە بەرهەمی مریشكی ناوخۆیی بەكار بهێنن، ئەوەش دەبووە پشتیوانییەكی گەورە بۆ بەرهەمی ناوخۆیی و خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكانیش هێندە توشی زیان نەدەبوون”.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









