شارەوانی تا 21ی نیسان لێخۆشبوونی لە %75ی كرێی ئاوی ماڵانی بەمەرج درێژكردەوە

پێوەری زیرەکی ئاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە مانگی ڕابردوو وەزارەتی شارەوانی بڕیاریدا بە لێخۆشبوونی لە %75 لە كرێی ئاو بەومەرجەی هاووڵاتیان پێوەری ئاو ببەستن و ئەو وادەیەش كۆتایی هات، بەڵام جارێكی دیكە وەزارەتی شارەوانی وادەی كاركردنی بەو بڕیارە تا 21/4/2023 درێژكردەوە، بە گوێرەی بڕیارەكەش ئەگەر تا ئەو وادەیە هاووڵاتییان پێوەری ئاو دانەنێن، مانگانە 80 هەزاردیناریان لەسەر حیساب دەكرێت.
ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆ لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لە مانگەكانی ڕابردوودا لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە بڕیاری لێخۆشبوون بە ڕێژەی لە %75 بۆ هاوبەشانی ئەو دەركرا كە دەبێت پێوەری ئاو ببەستن، ئەم بڕیارە زۆر كاریگەری هەبوو چ لە ڕووی بەستنی پێوەری ئاو چ لەڕووی دانەوەی قەرزی ئاو لەلایەن هاووڵاتیانەوە، بۆیە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان جارێكی دیكە كاركردمان بە ئەو بڕیارە درێژكردەوە تا 21/4/2023 كاری پێدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 54 هەزار هاوبەشی ئاو هەن لەو ژمارەیەش تا ئێستا نزیكەی ملیۆنێك هاوبەش پێوەری ئاویان بەستووە، بەتایبەت لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هاووڵاتیان بەشێوەیەكی چڕ دەستیان كردبوو بە بەستنی پێوەری ئاو، ئەوەش لە پێناو ئەوەی كە سود وەربگرن لەو بڕیارەی هەر كەس پێوەری ئاو دابنێت و قەرزە كۆنەكەی بەڕێژەی لە %75 لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت
بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی شارەوانی، هاووڵاتییان ئەگەر پێوەری ئاو دانەنێن، مانگانە 80 هەزار دیناریان لەسەر حیساب دەكرێت، بەڵام بە دانانی پێوەری ئاو، ئەو پارەیەیان لەسەر نامێنێت و بۆ سەنتەری شارەكان مانگی 20 هەزار پارەی ئاویان بۆ دەگەڕێتەوە و دەرەوەی شاریش مانگانە 10 هەزار دیناریان بۆ دەگەڕێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
10كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









