بۆ ئەوەی ئازادنەكرێن دۆسیەی نوێ بۆ گیراوانی بادینان دەكرێتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی بەگوێرەی ئەو سزایەی بەسەریدا دراوە تەنها ماوەی مانگێك ماوە بۆ ئەوەی یەكێك لە دەستگیركراوانی بادینان ئازاد بكرێت، بەڵام بۆ ئەوەی ئازاد نەكرێت دۆسیەیەكی نوێ بۆ (ئەیاز كەرەم)، یەكێك لە زیندانیانی بادینان كراوەتەوە، پارێزەرێكیش جەخت لەوە دەكاتەوە مەبەست لەو دۆسییە نوێیە ئەوەیە ئەو سزادراوە ئازاد نەكرێت.
رێڤینگ یاسین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەندە ماوەی مانگێك ماوە بۆ ئەوەی ئەو سزایەی بەسەر( ئەیاز ئەكرەم) یەكێك لە زیندانیانی بادینان سەپێندراوە كۆتایی پێبێت، بەڵام لە نوێترین پێشهاتیشدا دۆسیەیەكی تازەی بەگوێرەی ماددەی 2ـی یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن بۆ كراوەتەوە ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی ئازاد نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی ئەو سزایەی بەسەر (ئەیاز كەرەم) سەپێندراوە بڕیارە 16ی مانگی داهاتو ئازاد بكرێت،هاوكات تائێستا وردەكاری سكاڵاكە نازانن بەڵام كاركردن بەو یاسایە سزای پێبژاردن و زیندانیكردنی تێدایە، بۆیە كاتێك ئەو زیندانییە دەچێتە بەردەم دادوەر ئەو كات دادوەر بڕیار دەدات كە دۆسییەكە شایستەی ئەوەیە تۆمەتباری پێ سزابدرێت یاخود چ جۆرە سزایەك دەدرێت.
ئەو ئەندامەی تیمی پارێزەری زیندانیانی بادینان ئەوەشی خستەڕوو، هەردوێنێ دووئەندامی تیمی پارێزەرانیان ویستویانە سەردانی زیندانیانی بادینان بكەن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی ئاسایش لە هەولێر رێگریان لێكراوە و ئەوەش رێكارێكە پێچەوانەی یاسایە چونكە پارێزەر بۆی هەیە بەبەردەوامی سەردانی بریكارەكەی بكات
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









