ناتۆ خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی درێژخایەن لەگەڵ رووسیا ئامادە دەکات
SNN
هەرچەندە لە ماوەی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا ناتۆ راستەوخۆ بەشداری لەو شەڕەدا نەکردووە و تەنیا پشتیوانی سەربازی لە کیێڤ دەکات، بەڵام سکرتێری گشتیی ناتۆ باس لەوە دەکات خۆیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی درێژخایەن لەگەڵ مۆسکۆ ئامادە دەکەن.
یانس ستۆڵتینبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند: لە دوای کۆتاییهاتنی شەڕی دووەمی جیهانییەوە هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا مەترسیدارترین پێشهاتی ئەمنییە بۆ ئەوروپا.
باسی لەوەشکرد، رووسیا دەیەوێت وڵاتانی ئەوروپی دراوسێی ملکەچی سیاسەتەکانی وڵاتەکەی بکات و بەم جۆرە هەژموونی خۆی بەسەر ئەوروپادا بسەپێنێت.
ستۆڵتینبێرگ ئەوەشی خستەڕوو لە ناتۆ خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەی دریژخایەن لەگەڵ رووسیا ئامادەکردووە و بەرەنگاری هەوڵە فراوانخوازییەکانی مۆسکۆ دەبێتەوە.
دوای ئەوەی لە شوباتی ساڵی رابردوودا رووسیا هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا دەستپێکرد، ناتۆ ناڕاستەوخۆ و لە رێگەی پشتیوانی تەواوەتی لە کیێڤ بەشدار بووە لەو شەڕەدا.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









