“حكومه‌تى هه‌رێم رێگر بووه له ده‌رچوونى یاسایه‌ك تایبه‌ت به منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه”

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئه‌ندامێكى ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم به بیانووى هه‌بوونى بارگرانى دارایی رێگر بووه له ده‌رچوونى یاسایه‌ك تایبه‌ت به منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه.
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و منداڵانه‌ى كه له كاره‌ساتى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه له خێزانه‌كانیان دابڕان یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه تاوه‌كو ئێستا له هه‌رێمى كوردستان هیچ یاسایه‌كى نییه، هه‌ربۆیه‌شه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ر یه‌كێكیان كۆمه‌ڵێك كێشه رووبه‌ڕووى منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌شى ده‌بێته‌وه. كه‌یسى هاوڕێ ئه‌نوه‌ر كه دواتر دادگا پشتڕاستى كرده‌وه (كورده‌وان مه‌حمود)ه یه‌كێكه له نووێترین ئه‌و كه‌یسانه كه به‌هۆى ئاڵۆزبوونیه‌وه منداڵه‌كه و خێزانه‌كه‌شى تووشى كێشه بوون، به‌شێوه‌یه‌ك باوكى كورده‌وان سه‌ره‌ڕاى بڕیارى دادگا ره‌تیده‌كاته‌وه منداڵه گه‌ڕاوه‌كه كوڕى ئه‌و بێت.
سەرچنار ئەحمەد، په‌رله‌مانتارى ده‌ستله‌كاركێشاوه له په‌رله‌مانى كوردستان له‌باره‌ى هه‌بوونى یاسایه‌كى تایبه‌ت به منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بە SNNی راگەیاند، “بە مەبەستی كارئاسانی بۆ یەكلایكردنەوەی چارەنووسی ئەو منداڵانەی كە لەكاتی كیمیابارانی هەڵەبجە یاخود لەكاتی كۆچە بە كۆمەڵەكاندا لە خێزانەكانیان دابڕاون و دوای ساڵانێكی زۆر دەدۆزرێنەوە، لەسەرەتای خولی پێنجەمی پەرلەمان دەستمانكرد بە كۆكردنەوەی واژووی پێویست بۆ پێشكەشكردنی پێشنیازە یاسای منداڵە ونبووەكان لەكۆچە بەكۆمەڵەكان كرد و ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانمان كرد بۆئەوەی بیخاتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى بۆچى تاوه‌كو ئێستا ئه‌و پێشنیازه یاسایه هیچ كارێكى له‌سه‌رنه‌كراوه؟ سه‌رچنار ئه‌حمه‌د وتیشى: ” پاش ماوه‌یه‌ك، لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە ئاگاداركراینەوە كە پێشنیازە یاساكە بەهۆی رەهەندی داراییەوە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران كراوە بۆ دەربڕینی رەزامەندی، بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی وەزیران سەرۆكایەتی پەرلەمانیان ئاگاداركردەوە بەرەتكردنەوەی پێشنیازە یاساكە، ئەوەش بەبیانووی دروستكردنی بارگرانی دارایی لەسەر حكومەت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ستله‌كاركێشاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بیانوویه‌كى تر‌ى ره‌تكردنه‌وه‌كه بریتی‌بوو له نەبوونی بۆشایی یاسايی ئەمەش دەریدەخات كە حكومەتی هەرێم خۆی دزییەوە لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە كەسوكاری منداڵەنبووەكان و سەرئەنجام ئەم دۆخە هاتە ئاراوە كە بە چاوی خۆمان دەبینین كاتێك منداڵێكی ونبووی هەڵەبجە دەدۆزرێتەوە بە چ كارەساتێكدا دەڕوات”.
وتەكانی بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە تا ئێستا بە دەیان منداڵی ونبووی هەڵەبجە لە ئێران و چەند جێگایەكی دیكە دۆزراونەتەوە، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بە دروستی كەسوكار و خێزانی راستەقینەی ئەم منداڵە ونبووانە بدۆزرێتەوە و بە یەكتری شاد ببنەوە، به‌هۆى نه‌بوونى یاسایه‌ك كه كاروبارى ئه‌م منداڵانه رێكبخات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









