زیاتر لەدوو هەفتەیە هەناردەكردنی نەوت لە كێڵگەی سارتەی هەولێر ڕاگیراوە

كێڵگهیهكى نهوتیی له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN-عەلی حەمە سەعید
بە هۆی ناڕەزایی دانیشتووانی گوندەكانی سارتە و چڕە لە سنووری پارێزگای هەولێر ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە هەناردەكردن و گواستنەوەی بەرهەمی هەشت كیلگەی نەوتی لە كێلگەی سارتە، ڕاگیراوە و دانیشتووانی ئەو گوندانە داوای دامەزراندن لەو كێڵگە نەوتییانە، تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە و بەوهۆیشەوە بەرهەمی ڕۆژانەی ئەو كێڵگە نەوتییە كە دەگاتە پێنج هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە ڕاگیراوە.
بەگوێرەی زانیارییانی SNN كە سەرچاوەیەكی تایبەت دەستكەوتوون ئەوە خراوەتەڕوو، ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە دانیشتووانی گوندەكانی سارتە و چڕە و گوندەكانی دیكەی دەوروبەری كیلگەی نەوتی سارتە، ڕێگەی سەرەكی گەیشتن بە كێلگە نەوتییەكەیان داخستووە و ڕێگە نادەن كارمەندانی ئەو كێڵگە نەوتییە بڕۆنە سەركارەكانیان، هاوكات ڕێگەش بە هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن نادەن ڕووماڵی ناڕەزایەتییەكەیان بكەن و تەنها داواكاریشیان دامەزراندنی گەنجەكانیان لەسەر ئەو كیڵگە نەوتییە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كێڵگەی نەوتی سارتە لەلایەن كۆمپانیای ( شیڤرۆن) بەڕێوە دەبرێت و لەهەشت بیری نەوت پێكهاتووە كۆمپانیای (ئۆیل سێرفز) كە كۆمپانیایەكی ناوخۆییە خزمەتگوزارییەكان بۆ كارمەندانی كۆمپانیای ( شیڤرۆن) دابیندەكەن و بەرهەمی ڕۆژانەیان نزیك دەبێتەوە لە پێنج هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
SNNئەوەشی زانیوە كە تا ئێستا بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و هەروەها ئەو كۆمپانیایەی كە كێڵگە نەوتیەكە بەڕێوەدەبات نەیانتوانیوە لەگەڵ دانیشتووانی ئەو گوندانە بگەنە رێككەوتن، چونكە دانیشتووانی سنوری ئەو كیڵگە نەوتییە بەبێ هیچ مەرجێك داوای دامەزراندن دەكەن و بە پێچەوانەوە ریگە نادەن لەو كێڵگە نەوتیە كاربكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
54 خولهك لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
54 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
54 خولهك لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









