
SNN-محەمەد مستەفا
دوای تووشبوونی دوو هاووڵاتی ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، رێکاری تەندروستی توند لەو ناحیەیە گیراوەتەبەر.
ئەزوەر جەعفەر بەڕێوبەری ناحیەی حاجیاوا بە SNN ی راگەیاند : لە دوو رۆژی رابردوو لە ئەنجامی پشکنینەکانی وەزارەتی تەندروستی دەرکەوتووە کە دوو هاوڵاتی ناحیەی حاجیاوا توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون.
ئەو دوو هاووڵاتیەی تووشبوون، پیاوێکی تەمەن 60 ساڵی دانیشتووی ناحیەکەیە و ژنەکەشی کە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیه بێ ئەوەی بەر یەکەوتینیان لەگەڵ یەکتریشدا هەبوو بێت.
وتیشی: “لە دوو رۆژی رابروو لە کاتێکدا هاوسەری پیاوەکە لە رێگەی مەرزی باشماخەوە لە وڵاتی ئێران دەگەڕێتەوە لە سلێمانی کەرەنتین دەکرێت، پاشان پیاوەکەی چۆتە شاری سلێمانی ویستویەتی سەردانی خێزانەکەی بکات لە کەرەنتینەدا، بەڵام پێش ئەوەی هاوسەرەکەی ببینێت، پشکنینی بۆ کراوە و دەرکەوتووە پیاوەکە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە، لە ئێستادا هەردوکیان لە سلێمانی کەرەنتین کراون”.
ئەزوەر جەعفەر ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: “بەهۆی بوونی ئەو حاڵەتانە لە دوێنێوە، نزیکەی 30 سامپڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە دانیشتوانی ئەو گەڕەکە وەرگیراوە کە ئەو پیاوەی تێدا نیشتەجێیە و گەڕەکەکەش بە دەرمانی دژە ڤایرۆس رشێنراوە.
لای خۆشیەوە تەها محەمەد بەرپرسی بەشی راگەیاندنی تەندروستی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: لە ئێستادا رێکاری توند و پێویست لە ناحیەی حاجیاوا گیراونەتە بەر، چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنیەکان دەکەن بۆ گرتنەبەری رێکاری تر لە ئەگەری پۆزەتیڤ بوونی هەر یەکێک لە سامپڵەکان .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









