دەستەی وەبەرهێنان بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات لەبارەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون بەنرخی فەرمی دۆلار

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بۆ دانەوەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبون، 100 دۆلار بە 132 ھەزار دینار لە خاوەنی یەكەكانی نیشتەجێبون وەربگرن، بەمەبەستی سودمەندبوون لەو بڕیارە، لەم هەفتەیەدا دەستەی وەبەرهێنان كۆتا كۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسە ئەنجام دەدات و هەوڵدەدرێت هەمان بڕیار هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە.
محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە بانكی ناوەندی عێراق بڕیارێکی دەركردووە لە بارەی دانەوەی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون، بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار لە خاوەن یەكە نیشتەجێبووەكان وەربگیرێت ئەوانەی قەرزیان لەلاماوە، بۆ ئەوەی ئەو بڕیارە هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، لەم هەفتەیەدا دەستەی وەبەرهێنان بۆ تاوتوێكردنی بڕیارەكەی بانكی ناوەندی كۆدەبینەوە بۆئەوەی ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگیرێتەبەر، بڕیاری یەكلاكەرەوە لەسەر ئەو بابەتە بدرێت كە لەبەرژەوەندی خاوەن یەكەكان بێت.
عەزیز سەعید بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ڕەچاوكردنی باری دارایی هاووڵاتیان بەهۆی بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئاستێكی بەرز، داوامان لە خاوەن پرۆژەكانی نیشتەجێبوون كردووە، كە بەهای دۆلار بە كەمتر لەسەر ئەو كەسانە هەژمار بكەن كە قیستی یەكەكانیان دەدەن یاخود یەكە دەكڕن، چونكە لە ئێستادا بەراورد بە دوو مانگی ڕابردوو نرخی دۆلار زۆر بەرزە و لە بەرژەوەندی خاوەن یەكەكانی نیشتەجێبوون نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە نوسراوەی كە ئاڕاستەی خاوەن پرۆژەكانمان كردووە داوامانكردووە كە لە كاتی وەرگرتنی قیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون یاخود فرۆشتنیان، ڕەچاوی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان بكەن و بەهای دۆلار بە كەمتر لە بەهای ئێستای وەربگرن، لەكاتێكدا هاوڵاتیانی بەشدار لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون بە دۆلار قیستی یەكەكانیان دەدەن و لە ئێستادا دۆلار بەهایەكی بەرزی هەیە و ئەوەش بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست كردووە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









