وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر لە ئەمريکا رادەگەيەنێت

SNN
وەزارەتی خوێندنی باڵا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بۆ ساڵی 2024 بەرنامەى فولبرایت بۆ خوازیارانى خوێندنى بەرنامەى ماستەر لە سەرتاسەرى عێراق لە بوارى جیا جیا ڕادەگەیەنێت.
راشيگەياندووە: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لە سەرجەم مامۆستایان لە زانکۆکانى کوردستان دەکات، دەتوانن بەم مەرج و داخوازییانەی خوارەوە داواکارى پێشکەش بکەن:
– پێشکەشکار پێویستە هاووڵاتی و دانیشتووی عێراق بێت.
– هاووڵاتیی ئەمریکی و هەڵگری کارتی سەوز بۆیان نییە داواکاری پێشکەش بکەن.
– پێشکەشکار پێویستە لە وڵاتی عێراق دابنیشێت، لە کاتی پێشکەشکردن و پڕۆسێسکردنی ئەم بەرنامەیە.
– پێشکەشکار دەبێت دوو ساڵ شارەزایی لە کارکردن هەبێت دوای بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
– پێویستە پێشکەشکار خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لە زانکۆ باوەڕپێکراوەکان.
– پێویستە باکگراوندێکی ئەکادیمیی بەهێزی هەبێت.
– پێویستە توانستی زمانی ئینگلیزی بەرچاوی هەبێت یا ئامادەیی بەشداریکردنی کۆرسی زمانی ئینگلیزی درێژخایەنی هەبێت، پێش دەستپێکردن بە کۆرسی ئەکادیمی.
– پێشینە دەدرێت بەو پێشکەشکارانەی کە شارەزاییان نییە یا کەمێک شارەزاییان هەیە لە خوێندن و بەسەربردنی ژیان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
– خاوەن باکگراوندی جیا جیا لەگەڵ خاوەن پێداویستیی تایبەت هاندەدرێن بۆ پێشکەشکردن بۆ ئەم بەرنامەیە.
سەبارەت بە ڕێنمایى و مەرجەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:
– پێشکەشکار نابێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٦٥%) کەمتر بێت.
– دەبێت دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس دوو ساڵ خزمەتی هەبێت.
– دەبێت لە هەمان بواری بەکالۆریۆسەکەی داواکاری بۆ خوێندنی بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات.
– دوای بەدەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو، سەردانی وەزارەت دەکات بۆ پرۆسێسکردنی مۆڵەتی خوێندن و پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی (Scholarship.digital.gov.krd).
– بۆ ئەوانەی دانەمەزراون لەکەرتی گشتی، دوای بە دەستهێنانی ئۆفەری ئەکادیمی، کاندیدی سەرکەوتوو دەبێت فۆرمی ئەلیکترۆنی لە ڕێگەی ئەم لینکە (Scholarship.digital.gov.krd) پربکاتەوە، بەپێچەوانەوە مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
پێشکەشکردن لەرێگەی ئەم لينکەوە دەبێت:
https://apply.iie.org/apply/?sr=b29b205d-36bc-44e5-8e02-1d3e90c567a4
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









